riklam

نێروه‌یی: زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك كه‌مته‌رخه‌مییه‌

کوردستان 02:05 PM - 2020-03-19
.

.

دوێنی 18-3-2020 شه‌پۆلێكی بارانبارین رووی له‌پارێزگای دهۆك به‌تایبه‌تی و ده‌ڤه‌ری بادینان كردو به‌هۆیه‌وه‌ زیانی زۆر به‌هاووڵاتانی ناوچه‌كه‌ كه‌وت، له‌به‌رامبه‌ریشدا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت.

له‌تیف نێروه‌یی وه‌ك هاووڵاتیه‌كی ده‌ڤه‌ری بادینان نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی دوێنێی ناوچه‌كه‌ راگه‌یاندو وتی، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یان به‌هاتنی شه‌پۆلێكی بارانی له‌و شێوه‌یه‌ دابوو، به‌ڵام نازانین كه‌ سه‌رقاڵبوونی ئیداریی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هۆكاری پشتگوێ خستنی په‌یامه‌كه‌ی كه‌شناسییه‌، یان كه‌مته‌رخه‌می ئیداریی بادینان بووه‌، بۆیه‌ داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ پێكبهێنێت.

وتیشی: پێویستبوو ئیداره‌ی بادینان ژوورێكی عه‌مه‌لیاتیان له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی كه‌شناسی دروستبكات، تا هاووڵاتیان كه‌مترین زیانیان به‌ركه‌وێت، بۆیه‌ هه‌ست ده‌كرێت كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌سنووره‌كه‌ هه‌بووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: زیانه‌كان پێویسته‌ بغه‌مڵێنرێن و حكومه‌ت قه‌ره‌بووی زیان له‌كه‌وتووان بكاته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

بەوێنە.. لافاوەكەی دهۆك دەیان ئۆتۆمبێل رادەماڵێت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket