riklam

رێگری لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر دەکرێت

کوردستان 05:27 PM - 2020-02-24
.

.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٤ لە شاری بەغدا پێشوازیکرد لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنییەکانی عیراق گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە پێویستی پتەوکردنی ھەماهەنگی نێوان وەزارەتی بەرگری عیراق و وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگە، ھاوکات ئاماژەی کرد بۆ گرنگی رێگرتن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و رێشەکێشکردنی بۆ یەکجاری و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی بۆ سەرجەم گەلانی عیراق.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە شایستە داراییەکانی ھێزی پێشمەرگە کرا.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket