riklam

نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە

کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24
سەرکەوت زەکی و نزار ئامێدی PUKMEDIA

سەرکەوت زەکی و نزار ئامێدی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەچوارچێوەی راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-دا، ئەمڕۆ ٢٤-٤-٢٠٢٤ لە مەراسیمێکی شایستەدا بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لەکەسایەتی حزبی لێپرسراوانی یەکێتی و لایەنە سیاسییە عیراقییەکان و کادرانی مەڵبەند و کۆمیتەکانی یەکێتی، نوسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبەغدا کرایەوە و نزار ئامێدی وەک لێپرسراوی نوسینگەی مەکتەبەکە دەستبەکاربوو.

نزار ئامێدی لێپرسراوی نوسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند:"  لەچوارچێوەی راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوکات کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی، کە تێیدا کۆمەڵێك راسپاردە بۆ مەکتەبی سیاسی بەرزکرانەوە و یەکێکیش لە بڕیارەکانی کۆنگرە کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی بوو لە بەغدا، کە پێشتر تەنها مەڵبەندێکی یەکێتی لەشارەکەدا هەبوو، بەڵام چەند ساڵێکە گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی ئەم بارەگایە دەکرێت و سەرۆک بافڵ جەختی لەسەردەکاتەوە، ئەمڕۆش بڕیارەکە جێبەجێکرا".

" کردنەوەی بارەگاکە بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی پێگەی یەکێتییە و پێمان وایە لەو رێگەیەوە دەتوانین زیاتر مافەکانمان بەدەستبهێنین و خزمەتی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین"، نزار ئامێدی وایوت.

 

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket