riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین

ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03
سەردانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆلای خانەوادەی شەهید مەلا بەکر مەرزانی PUKMEDIA

سەردانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆلای خانەوادەی شەهید مەلا بەکر مەرزانی

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٣/٥/٢٠٢٤، لە هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی خانەوادەی شەهید مەلا بەکر مەرزانی کرد.

لەسەر رێبازی تێکۆشەرانمان بەردەوام دەبین

لە سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ باسی لە قارەمانێتی و ئازایەتی شەهید مەلا بەکر مەرزانی کرد، کە هەمیشە خزمەتی شۆڕش و پێشمەرگەی کردووە و راشیگەیاند: "بۆ ئێمە شانازییە کە هەمیشە لە خزمەتی خانەوادەی تێکۆشەری شەهیدان دا بین" .

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتیشی: "بەڵێنمانداوە لەسەر رێبازی پیرۆزی شەهیدان و تێکۆشەرانمان بەردەوام دەبین".

 

هەولێرییەکان شایستەی باشترین خزمەتکردنن

لە هەمان رۆژدا لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی کرد و ژمارەیەک خانەوادەی بەسەر کردەوە.

لە سەردانەکاندا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە نزیکەوە لە لەتەندروستی کەسایەتییەکانی پرسی و هیوای تەندروستی باشی بۆ خواستن و بە گرنگیەوە لەمێژووی خەبات و قوربانیدانی خەڵکی تێکۆشەرو قارەمانی هەولێری روانی و گوتی هەولێرییەکان شایستەی باشترین خزمەتکردنن.

 

لەلایەکی دیکەوە هەمان رۆژ لە هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا کرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردووان و هیوای خواست ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیان بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket