riklam

قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد

پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

ئەمڕۆ هەینی ٣ی ٥ی ٢٠٢٤، لە قەرەداغ چوار ئەندامی گروپێکی شاخەوانی کە لە سلێمانییەوە رۆشتبوون، بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردوەتەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیەکان دەکات.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "رووداوی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی لە سنووری قەرەداغ هەموومانی دڵگران و غەمبار کرد، لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئازیزیان و دۆستان و هەڤاڵانیان دەکەم".

"پێویستە ئەم رووداوە و رووداوی هاوشێوەی لەم جۆرە هەموو لایەکمان بە ئاگا بێنێتەوە کە بۆ پاراستنی گیان و ژیان و تەندروستی خۆمان، پابەندی ئاگادارکردنەوە و رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بین، روحی کۆچکردوان شاد و ئارامی و سەبوریش بۆ هەموو لایەک"، قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.

 

هاوکات سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە گەلی کوردستانی راگەیاند: "کەمێک لەمەوبەر سەرۆکی ئەو گروپە شاخەوانییەی کە گەشتەکەی ئەمڕۆی بۆ قەزای قەرەداغ رێکخستبوو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا". وتیشی: "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بەپێی ماددەی ٤١١ لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە لە ئێستادا".

ئەمڕۆ هەینی گروپێکی شاخەوانی کە ژمارەیان ١٢ کەس بوو روویان لە گوندی ئاوەسپی سەربە قەزای قەرەداغ کرد سەرەنجام چوار ئەندامی گروپەکە لافاو بردنی ودواتر تەرمەکانیان لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە دۆزرایەوە و رەوانەی سلێمانی کرانەوە.
PUKMEDIA

وێنەی ئەو چوار شاخەوانەی کە بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket