riklam

سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت

کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و محەمەد حەلبووسی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و محەمەد حەلبووسی

مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا بەئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكان جەختیلێكرایەوە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا تەواوکردنی رێوشوێنە یاسایی و سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەكە بە پابەندبوون بە رێككەوتنە نیشتمانییەكان دووپاتكرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، لەسەرەتاوە هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بووە و بەردەوامیش دەبین.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket