riklam

سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی

کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03
سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان PUKMEDIA

سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "نزیکەی دوو ساڵ بەسەر پەکخستنی کاری پەرلەمان و وادەی ھەڵبژاردنی نوێ تێپەڕ دەبێت، بەداخەوە پێگەی پەرلەمان و ھۆڵی پەرلەمان ساردو سڕە و بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی نا دیموکراسی نا نەتەوەیی و نانیشتمانی".

سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وتارێکدا کە بۆ PUKMEDIA ی ناردووە و لە بەشی بیروڕا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "دوای ئەو ھەموو ساڵە لە ھەڵکشان و داکشانی سیاسی وا ٣٢ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ھەڵبژاردنی یەکەم خولی پەرلەماندا، ئێستاکە وا دوو ساڵ بەسەر پەکخستنی کاری پەرلەمان و وادەی ھەڵبژاردنی نوێ تێپەڕ دەبێت، بەداخەوە پێگەی پەرلەمان و ھۆڵی پەرلەمان ساردو سڕەو، بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی نا دیموکراسی نا نەتەوەیی و نانیشتمانی.

"ئەم چەق بەستنە دەرگای کردۆتەوە بەسەر چەندین گریمانەو ئەگەری نەخوازراودا، تا گەیشتن بەدابەشبوون لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن لەو وادەی کە دواجار دیاریکراوە ئەویش ٢٠٢٤/٦/١٠ـە"، سالار مەحمود وادەڵێت.

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵیت: "یەکێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی و زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی و سۆسیالست لەلایەک لەگەڵ ھەڵبژاردنن لەو وادەیە و پارتیش لەلاکەی تر دژی ھەڵبژاردنە لەو کاتە، ھەر لایەکیش بیانوی خۆیان ھەیە، بیانوی بەھێزو لاواز، بەڵام ھاوکێشەکە بەبڕوای بەندە گەورەترە لە ئەنجامدان و نەدانی پرۆسەی ھەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستان، چونکە عیراق وەک تەرەفی دووەم و دەرەوەش وەک تەرەفی سێیەم، ئامانج و دیدگای تریان ھەیە بەرامبەر بە کوردستان و قەواری فیدراڵی ھەرێمی کوردستان".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket