riklam

پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی

کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24
سەردانی وەفدێکی یەکێتی بۆلای بەرەی تورکمانی PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی یەکێتی بۆلای بەرەی تورکمانی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەفدێکى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان، کە پێکهاتبوون لە د.مەجید حەمەد ئەمین، سالار سەرحەد خەلیفە یونس، دارا خەیلانى، رێباز بیرکۆتی، بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى بەرەی تورکمانی عیراقی، سەردانى بارەگاى بەرەى تورکمانیان لە شارى هەولێر کرد.

لە سەردانەکەدا پەیامى یەکێتیی نیشتیمانیىی کوردستان گەیەنرایە بەرەى تورکمانى و جەختکرایەوە لە درێژەپێدان لەسەر رێبازى چەپکە گوڵەکەى سەرۆک مام جەلال بۆ پاراستنى مافى پێکەوەژیانى سەرجەم پێکهاتەکان.

 وەفدەکەی یەکێتی لە پەیامەکەیدا جەختى کردەوە، کە "بەرەی تورکمانی، ھاوبەش و هێزێکی کاریگەری سەر گۆڕەپانی هەرێمی کوردستان و عیراقە، لەگەڵ هێزە نیشتیمانییەکانى دیکە لەهەموو وێستگەکان بەتەبایی و یەکڕیزییەوە توانیویانە دەستکەوت و مافی زیاتر بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن و پێکهاتەى تورکمان لەگەڵ پێکهاتەکانى دیکە خاڵى بەهێزى چەسپاندنى دیموکراسین لە پرۆسەى سیاسى عیراق و کوردستان".

لە پەیامەکەی یەکێتی دا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە: "کورد و تورکمان لە سەردەمى حزبی بەعسی فاشیزمى رووخاو، گەورەترین قوربانی سیاسەتى پاکتاوکردن بوون و  نکوڵى لە بوون و مافیان کراوە، بۆیە جەخت دەکەینەوە، کە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی و گیانی تەبایی لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکان لەهەموو کات پێویستترە و دەبێت هەموان بەو گیانەوە بەسەر ناکۆکی و سەختییەکاندا زاڵ بین".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket