riklam

سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە

عیراق 04:46 PM - 2024-04-24
پێشوازی سەرۆککۆمار لە دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

پێشوازی سەرۆککۆمار لە دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆککۆمار

د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆكکۆماری عیراق پێشوازی لە سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رزگار حەمەئەمین ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، کە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار پیرۆزبایی کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە بەغدا کرد و بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەپێناو چەسپاندنی ئەو دەستکەوتانەی لە ئاستە جیاوازەکاندا بەدەستهاتوون، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە پێداویستیی هاووڵاتیان و باشترکردنی بارودۆخی گشتی بژێوی و خزمەتگوزارییەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

سەرۆك کۆماری عیراق ئاماژەیکرد بە گرنگی بەرەوپێشبردنی دیالۆگ لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان بەگوێرەی دەستوور و یاسا و رەچاوکردنی مافی تەواوی سەرجەم هاووڵاتیان لەلای حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.

لای خۆیشیانەوە سەرکەوت زەکی و رزگار حەمەئەمین سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك کۆمار دەربڕی بۆ پیرۆزباییەکەی سەبارەت بە کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەروەها تێڕوانینەکانی سەرۆك کۆماریان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵات و پەرەپێدانی هاریکاری نێوان هێزە سیاسییەکان لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بەرزنرخاند.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket