riklam

وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات

کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24
قەڵادزێ PUKMEDIA

قەڵادزێ

شەهید

لەسەر داوای ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وەفدێکی حکومیی عیراق بە پێشکەشکردنی ١٥ هەزار نەمام بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات و تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنێت.

بەدریە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەسەر داواکاری ئێمە وەفدێکی باڵای وەزارەتی ژینگەی عیراق، کە پێکهاتوون لە بریکاری وەزیر و وەفدی یاوەری، بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دەکات".

"وەفدە حکومییەکەی عیراق بە پێشکەشکردنی ١٥ هەزار نەمام و دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان بەشداری مەراسیمەکە دەکەن، کە بۆ یەکەمینجارە وەفدێکی باڵای حکومیی عیراق بەشداری یادکردنەوەی ئەو کارەساتە دەکات"، بەدریە حسێن وایوت.

ئەمڕۆ ٢٤-٤-٢٠٢٤، نیو سەدە بەسەر بۆردوومانكردنی شاری قەڵادزێدا تێپەڕدەبێت، كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەساڵی ١٩٧٤ دا شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی بۆردومانكراو بەو هۆیەشەوە چەندین هاووڵاتی و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی شەهید و برینداربوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket