کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23د.ئەمین عەزیز جەواد
ئەمڕۆ
سێشەممە 23ی 4ی 2024، ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە کۆی دەنگ د.ئەمین عەزیز جەواد،
ئەندامی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی وەک بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی
پارێزگاکە هەڵبژارد، بەڕێوەبەرە نوێکەش دەڵێت: "پلانێکی تۆکمەمان داناوە و بێ
جیاوازی خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکان دەکەین".
خزمەتی هەموو لایەک دەکەین
د. ئەمین
عەزیز کاندیدی دەرچوو بۆ پۆستی بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی پارێزگای سەلاحەدین بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"پلانمان ئەوەیە کە بەڕێوەبەرایەتییەکە رێکبخەینەوە و کەسی باش و بەتوانا و
شیاو کاروبارەکان جێبەجێ بکەن، دواتریش هەلی وەبەرهێنان لە سەرجەم ناوچەکانی
پارێزگای سەلاحەدین برەخسێنین و بۆ ئەو مەبەستەش پلانێکی تۆکمەمان هەیە".
"وەکو نوێنەرێکی کورد لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ
سەرجەم لایەنەکاندا کاردەکەین و هەوڵ دەدەین خزمەتی کورد و سەرجەم پێکهاتەکان
بکەین بێ جیاوازی"، د.
ئەمین عەزیز وادەڵێت.
یەکێتی کەسی شیاو بۆ پۆستەکان هەڵدەبژێرێت
پێشتریش کەریم مەلا شوکر لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی،
هاوکات کە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیشە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: " یەکێتی وەک ئیستحقاقی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاکان، لەپارێزگای سەلاحەدین چەند پۆستێکی گرنی بەردەکەوێت".
لێپرسراوەکەی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد:
"یەکێتی بۆ ئەو پۆستانە کەسی شیاو لەناو خودی پارێزگاکە هەڵدەبژێرێت و
دەیانکاتە خزمەتکاری خەڵک، ئەمەش ئەو راستییە نیشان دەدات کە تەنها یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت لەو پارێزگایە خزمەت بە کورد و پێکهاتەکانی دیکە بکات".
ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین لە 15 ئەندام پێکهاتووە
ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین لە 15 ئەندام پێکهاتووە و تەنها
یەک نوێنەری کوردی تێدایە، کە ئەویش نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بە ناوی بەناوی یاسین محەمەد عەلی داودی کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین دا، 10 هەزارو 884دەنگی بەدەستهێنا.
ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە 13
دەنگ، بەدر مەحمود فەحلی وەک پارێزگاری نوێی سەلاحەدین هەڵبژاردووە، هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنەکەش بریتییە لە عادل
سومەیدەعی لە حزبی ئیسلامی عیراقی، جێگرەکەشی بریتییە لە محەمەد حەسەن عەتیە
لە هاوپەیمانی سیادە، لە ئێستاشدا سەرجەم پۆستەکانی پارێزگای سەلاحەدین پڕکراونەتەوە.
رۆژی 18ی 12ی
2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کە لە چوار پارێزگای جێناکۆک
ئەنجامدرا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانی لە هەر چوار پارێزگاکە کاندید بۆ
ئەنجومەنی پارێزگاکان سەربخات، لەئێستاشدا لە پارێزگای سەلاحەدین چەند پۆستێکی
گرنگی وەرگرتووە و خزمەت بە هاووڵاتیانی پارێزگاکە دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04