سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22قوباد تاڵەبانی، مەسرور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، هاکان فیدان
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا.
سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەمرڕۆ دووشەممە ٢٢ی ٤ی ٢٠٢٤ بوو، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەفدێکی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و دواتریش لەگەڵ لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە
.
سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا رایگەیاند: "لەسەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پێکەوەکارکردنی دوو لایەنە دەکەن و وڵاتەکەشی جیاوازی لەنێوان پێکھاتەکانی عیراقدا ناکات و پشتیوانی ھەموو پێکھاتەکان دەبێت".
سەردانەکەی
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ٤ی ٢٠٢٤ بوو، سەرەتا سەردانی بەغدای کرد و
لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق-ەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوە،
دواتریش سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق
کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکانیشدا پرسەکانی ئاسایش، نەوت، ئاو، رێگای گەشەپێدان، لە رووی بازرگانیی و گەشەی
ئابوریەوە تاوتوێکران، دواتریش سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبووەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04