كۆیه.. خانووی مه‌لای گه‌وره مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره
شوێنەوار 03:46 PM - 2017-04-08.
به‌هۆی كۆن بوون و پشتگوێخستنی خانووی مه‌لای گه‌وره له قه‌زای كۆیه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت بڕوخێت .
خانووی مه‌لای گه‌وره ده‌كه‌وێته ناو گه‌ڕه‌كی بایز ئاغای قه‌زای كۆیه‌و به یه‌كێك له شوێنه مێژوویییهكانی ناوچه‌كه داده‌نرێت، له‌ئێستاشدا ئه‌م خانووه به‌هۆی كۆنبوون و پشتگوێخستنی مه‌ترسی زۆری تێكچوون و رووخانی له‌سه‌ره.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركه‌وت سۆفی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه به PUKmedia ی وت: ئه‌م خانووه له‌ساڵی 1860 دروست كراوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه نه‌مان توانیوه نۆژه‌نی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌ماندایه، نۆژه‌نی بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دیزاینی شوێنه‌كه‌مان ئاماده‌كردووه‌و به‌هه‌مان دیزاین نۆژه‌نی ده‌كه‌ینه‌وه.
راشیگه‌یاند: كولفه‌ی پڕۆژه‌كه ته‌نها 180 ملیۆنی پێویسته، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین جار سه‌ردانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزارمان كردووه به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی ئه‌م خانووه مێژووییه‌و ئاگادارمانكردونهتهوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ربێت و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نۆژه‌ن نه‌كرێته‌وه ئه‌وا ئه‌م شوێنه مێژووییه له‌ناو ده‌چێت.
له‌ئێستادا پشتگوێ خستن و وێرانبوونی ئه‌م خانووه له‌لایه‌ن شاعیر‌و نووسه‌ران و مامۆستایانی ئاینییه‌وه نیگه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، بۆیه داواكاربوون هه‌رچی زووه نۆژه‌ن بكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ببێته شوێنێكی كه‌له‌پووری و خه‌ڵكی سه‌ردانی ئه‌م شوێنه بكه‌ن.
مه‌لا محه‌مه‌دی كۆیه له (1876 – 12ی تشرینی یه‌كه‌می 1943) به مه‌لای گه‌وره ناسراوه، هه‌مان كات زانا‌و شاعیر‌و ڕاڤه‌كاری قورئان و چاكسازو ڕه‌خنه‌گر بووه‌و كوڕی حاجی مه‌لا عه‌وڵای جه‌لیل زاده‌یه، ساڵی 1876 له شاری كۆیه له‌دایكبووه.
مه‌لا محه‌ممه‌د خاوه‌نی فیكرێكی ڕوون و ڕۆشنبیرێكی ته‌واو بووه، ده‌توانرێت به پێشڕه‌وی ڕۆشنبیریی دابنرێت له‌نێو مه‌لایانی كورددا، له ژیانیدا كۆمه‌ڵێك كاری كردووه، له‌وانه: وانه وتنه‌وه به فه‌قێیان و قازییه‌تی و كاری میری، تا ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی عیراق تاكو له‌ساڵی 1928 به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری ھه‌موو كاروبارێكی میریی بوو، دواتر ژیانی خۆی ته‌رخان كرد بۆ وانه وتنه‌وه‌و نووسینی كتێب و ڕووناككردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك.
گرنگی به مافه‌كانی ژنان داوه
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه مه‌لای گه‌وره زۆر ئاوڕی لێداوه‌ته‌وه بابه‌تی سه‌ربه‌ستی ژن و خوێندنیان بووه. یه‌كێك له‌و ھه‌نگاوه گرنگانه‌ی له‌م بواره نای، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1926 كچی خۆی نارده به‌رخوێندن، پێشی وابوو كه ده‌بێت كچان له‌گه‌ڵ كوڕاندا له خوێندنگه له‌سه‌ر یه‌ك كورسی دابنیشن و ئه‌وانیش وه‌كو كوڕان خوێنده‌واربن و فێری زانست ببن.
..مه‌لای گه‌وره له 12ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1943 له كۆیه كۆچی دوایی كرد.
نموونه‌ی شیعری
مه‌لای گه‌وره له به‌شێكی شیعری ئه‌م خاكه ده‌ڵێت:
ئێوه (احقر الناس)ن ئه‌مرۆ له‌به‌ینی ئومه‌م قسمێ به‌نده‌یی توركن ھه‌ندێ خادمی عه‌جه‌م، ئێوه بێ قه‌درو قیمه‌ت بێ عهسكهروبێ عه‌له‌م بێ تاج و ته‌خت و ده‌وڵه‌ت له‌ژێر ده‌ستی كولـلی عاله‌م، چونكه نان خۆری خه‌ڵكی لهسهرموڵك و ماڵی خۆت خاكت ھه‌موو مه‌عده نه‌خۆت فه‌قیرو رووت و قوت
تاكه‌ی وه‌كو گاجوتی له‌بن نیری زیلڕلهتی سه‌د حه‌یف و سه‌د مه‌خابن لای خۆت ئه‌تۆش میلـله‌تی.
PUKmedia كاوه عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25