riklam

ئه‌م شوێنه‌ مێژووییه‌ی كۆیه‌ به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت

شوێنەوار‌‌ 07:42 PM - 2016-05-15
خانی مه‌حمود ئاغا

خانی مه‌حمود ئاغا

خانی مه‌حمود ئاغا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت

خانی گه‌ وره‌ ناسراوه‌ به‌ خانی مه‌حمود ئاغا له‌ ساڵی 1860له‌ شاری كۆیه‌ دروست كراوه‌، ئه‌م خانه‌یه‌ له‌گه‌ڕه‌ كی بایز ئاغایه‌ و پێك هاتووه‌ له‌ دوو نهۆم له‌ 61 ژوور پێك هاتووه‌ و ڕوبه‌ره‌كه‌ی 1365 مه‌تره‌، له‌ ساڵه‌كانی ڕابردوودا ئه‌م شوێنه‌واره‌ جێگای كاروان سه‌رابووه‌ و شوێنی بازرگانان بووه‌.

خه‌ ڵكی شاره‌كان له‌م خان دا بازاڕێكیان دروست كردبوو، له‌ ئێستادا ئه‌م شوێنه‌ زۆركۆن بووه‌ و به‌ره‌و له‌  ناوچوون ده‌چێت.

 سه‌ركه‌وت سۆفی به‌ڕێوبه‌ ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌ بۆ PUKmedia وتی: خانی گه‌وره‌ ته‌نها له‌كۆیه‌ و له‌دیار به‌كر هه‌یه‌ له‌شاره‌ كانی تردا نییه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، ئێمه‌ له‌ساڵی 2004 نوسراومان به‌رز كرده‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ڕه‌زامه‌ندبوون به‌نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی، به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه‌ی به‌سه‌رداهات.

جێی باس كردنه‌ ئه‌م شوێنه‌واره‌ چه‌ندین فلیم و كلیپی گۆرانی لێ تۆمار كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌ شت و گوزار ئاوڕ له‌م خانه‌یه‌ نه‌داته‌وه‌ به‌یه‌ك جاری له‌ناو ده‌چێت .

 PUKmedia كاوه‌ عه‌بدوڵڵا- كۆیه‌

 

4641161552016_017.jpg

5441161552016_20.jpg

342161552016_0074474474.jpg

2042161552016_007477744.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket