riklam

كۆیه‌.. ژماره‌یه‌ك خانووی كۆن مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌

شوێنەوار‌‌ 03:46 PM - 2016-05-02
.

.

به‌هۆی كۆنی و نوێ نه‌كردنه‌وه‌یان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خانووه‌ كه‌له‌پوورییه‌كانی شاری كۆیه‌ مه‌ترسی رووخانیان له‌سه‌ره‌، كه‌ ئه‌و خانووانه‌ كاتی خۆی به‌ به‌ردو قسڵ و گه‌چ دروستكراون و بریتین له‌خانوو و كۆشك تاق و هه‌یوان، هه‌ریه‌كه‌یان ته‌مه‌نێكی زۆری هه‌یه‌و ساڵانێكه‌ پشتگوێ خراون و به‌شی زۆریان چۆڵكراون و جگه‌له‌وه‌ی زۆرێك له‌و خانووانه‌ له‌ساڵانی رابردوودا داڕووخان، به‌شێكی ترشیان له‌ئێستادا درزو شه‌قاریان داوه‌و نزیكن له‌داڕمان، داڕمانی ئه‌و خانووانه‌ش جگه‌له‌وه‌ی وه‌ك سامانێكی كه‌له‌پووری هونه‌ری ته‌لارسازی خۆماڵی زیانێكی گه‌وره‌ به‌و بواره‌ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌هۆی به‌رزییه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌رشه‌قام و كۆڵانه‌كان له‌كاتی رووخانیان مه‌ترسی زیانی گیانی یان هه‌یه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، چاپوك سه‌ید عومه‌ر قائیمقامی قه‌زای كۆیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ڕێی شاره‌وانییه‌وه‌ نووسراو بۆ خاوه‌نی ئه‌و موڵكانه‌ ده‌كه‌ین و ئاگاریان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌رێك له‌خانووه‌كانیان بكه‌ن، به‌وه‌ی یان به‌شه‌ مه‌ترسیداره‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێنن و یاخود به‌هه‌رجۆرێك كه‌ له‌توانایاندایه‌ چاره‌سه‌ری خانووه‌كانیان بكه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش به‌هۆی رووخانی به‌شێك له‌خانوویه‌كی كه‌له‌پووری گه‌ڕه‌كی بایزاغا مندالێك گیانی له‌ده‌ستدا.

PUKmedia كاوه‌ عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket