riklam

گوندێكی 6 هه‌زارساڵه‌ له‌هه‌ورامان ده‌دۆزرێته‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 10:24 AM - 2016-04-10
 گونده‌ دۆزراوه‌كه‌

گونده‌ دۆزراوه‌كه‌

له‌هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوندێك دۆزراوه‌ته‌ كه‌ ته‌مه‌نی 6 هه‌زار ساڵه‌.

ئه‌میر ساعید مووچشی سه‌رپه‌رشتی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ مێژووییه‌كان له‌ناوچه‌ی سه‌رچه‌م  رایگه‌یاند: له‌ناوچه‌ی سه‌رچه‌م له‌نزیك شاری سه‌وڵئاوای پارێزگای سنه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوندێك دۆزراوه‌ته‌ كه‌ ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 6 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش.

كۆمه‌ڵێك ئاسه‌واری مێژوویی  و پاشماوی ئێسك و پروسكی ئاژه‌ڵان و ئاسه‌واری بیناسازی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌گونده‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌میر وتیشی: تا ئێستا له‌هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوندێك به‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌  و لێكۆڵینه‌وه‌نوێیه‌كان ده‌توانن زانیارییه‌ زیاترمان له‌وباره‌یه‌وه‌ پێبده‌ن.

PUKmedia  و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket