كفری.. شوێنه‌وارێك داڕما
شوێنەوار 03:13 PM - 2015-11-19كۆشكی مه‌جید پاشای بابان داڕما
به‌هۆی بارینی رێژه‌یه‌كی زۆر باران له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سنوری قه‌زای كفری، كۆشكی مه‌جید پاشای بابان داڕما و به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیانیش داواده‌كات حكومه‌ت فریایی شوێنه‌واره‌كانی دیكه‌ی قه‌زاكه بكه‌وێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وانیش داده‌ڕمێن.
له‌و باره‌یه‌وه شكورمحهمهد حه‌یده‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان به PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ره‌س هێنانی ئه‌م شوێنه‌واره جێگه‌ی نیگه‌رانیه بۆ هه‌موولایه‌كمان، چونكه به‌شێكه له‌ناسنامه‌و كلتور و شاراستانیهتی قه‌زاكه‌مان، هۆكاری داڕوومانی كۆشكی مه‌جید پاشای بابانیشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه كۆشكه‌كه به گه‌ج و قایه دروستكراوه‌و زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌كه بارانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه به‌شێكی زۆری به‌ته‌واوه‌تی داڕوخێت و هه‌ره‌س بهێنێت .
وتیشی: ئه‌و بینایانه‌ی كه‌له رابردوودا له‌كفری دروستكراون سه‌رجه‌میان به گه‌چ و قایه بووه‌و به‌سروشتی خۆشی گه‌چ و قایه رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو هه‌ڵده‌مژێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه ئه‌و شوێنه‌وارانه هه‌ره‌س بهێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌داخه‌وه ده‌یانجار هاووڵاتیان و چالاكوانان و ئێمه‌ش وه‌ك لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار دواكاریمان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كردوه، به‌ڵام وه‌ڵامی ته‌واومان ده‌ستنه‌كه‌وتووه ئه‌مه له‌كاتێكدا كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بڕێك پاره‌ی بۆ ته‌رخانكرا، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه نه‌توانرا نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌وامی هه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌زووترین كات به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌یه‌ت ئه‌وا ته‌واوی شوێنه‌واره‌كانی دیكه‌شمان هه‌مان چاره‌نوسیان ده‌بێت، چونكه مێژووی دروستبوونیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جێی ئاماژه پێكردنه، كۆشكی مه‌جید پاشای بابان یه‌كێكه له‌و شوێنه‌واره دێرین و سه‌رنج راكێشانه كه‌مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ك و رۆژانه‌ش هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ش لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكانهوه بهپۆستكردنی وێنه‌ی كۆشكه رووخاوه‌كه نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .
PUKmedia دڵنیا مه‌حمود/ كفری
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
کوردستان 04:33 PM - 2024-05-09 -
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
کوردستان 03:31 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09