بانگی حه‌ق.. یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی شۆڕشی نوێی كورد
شوێنەوار 09:30 AM - 2015-03-28رۆژنامه‌ی بانگی حه‌ق ٩٢ ساڵ پێش ئێستا لهشهشكهوتی جاسه‌نه ده‌ركرا
قه‌زای دوكان جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاری له‌خۆی ده‌گرێت, له‌ڕووی شوێنه‌وارو شوێنه دێرینهكانیشهوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌و چه‌ند شوێنه‌واری گرنگ له‌و سنوره هه‌یه, له‌وانه ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه كه شوێنی مانه‌وه‌ی شێخ مه‌حمودی نهمربووه و له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له 28-3-1923 یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی له‌سه‌رده‌می شۆڕشه‌كه‌ی شێخ محمودی نه‌مر له‌و ئه‌شكه‌وته ده‌ركرا.
ئومید مه‌لا تاهیر شاره‌زا له‌بواری مێژوودا به PUKmedia ڕاگه‌یاند: ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه مێژوویه‌كی پڕ له‌سه‌روه‌ریی هه‌یه له‌شۆڕشه‌كانی كوردا به‌هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه‌وه گرنگی سنوره‌كه, ده‌ركردنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردیش به‌ناوی بانگی حه‌ق بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر بابه‌ته نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌بووه, هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی له‌خۆی گرتووه چه‌ند ژماره‌یه‌كی له‌ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه درچووه.
جه‌زا كوێخا خه‌ڵگی كوندی جاسه‌نه به PUKmedia ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی گوندی جاسه‌نه شانازی به‌خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین كه ڕۆڵێكی كارامان هه‌بووه له‌خزمه‌تكردنی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ محمودی نه‌مرو مامیشم شه‌هیدی ئه‌و شۆڕشه‌یه.
وتیشی: ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه ناسروه به ئه‌شكه‌وتی شێخی نه‌مرو ئێمه له‌ساڵیادی رۆژنامه‌ی بانكی حه‌ق دا داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێم چابخانه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه و خزمه‌ت گوزاری بۆ دورست بكه‌ن و وه‌ك شوێنه‌وارێكی گه‌شتیاری و مێژووی بیناسێنن و هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش بۆ هه‌ردوو لایه‌نه‌كه گونجاوه.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له 28/3/1923 له‌ناو ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه‌دا یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (بانگی حه‌ق) بڵاوكرایه‌وه كه یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی شۆڕشی كورده‌و به یه‌كه‌مین ئۆرگانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد له‌مێژووی نوێ‌دا داده‌نرێت و ده‌رخستنی روویه‌كی شارستانی جوڵانه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی حهفیدبووه .
فۆتۆ.. تریفه حه‌سه‌ن
PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د/ دوكان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
کوردستان 04:33 PM - 2024-05-09 -
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
کوردستان 03:31 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09