به‌عشیقه.. داعش شوێنه‌وارێكی سه‌رده‌می ئاشورییه‌كان وێرانده‌كات
شوێنەوار 06:22 PM - 2015-03-08سیانزه‌یه‌م پایته‌ختی ئیمبراتۆرییه‌تی ئاشوری بووه
تیرۆرستانی داعش له ناحیه‌ی به‌عشیقه‌ی سه‌ربه پارێزگای موسڵ، ناوچه‌ی شوێنه‌واری گرنگی خورسیباد- یان وێران‌كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له موسڵ ئه‌مڕۆ 8-3-2015، به PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش دوو رۆژه خه‌ریكی تێكدان و وێران كردنی ناوچه‌ی خورسیباد-ی شوێنه‌واری گرنگی ناوچه‌كه‌ن كه ده‌كه‌وێته 5 كیلۆمه‌تر له‌باكوری سه‌نته‌ری شاری موسڵ و سه‌ربه ناحیه‌ی به‌عشیقه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: شوێنه‌واری خورسیباد چه‌ندین مه‌زارگه‌و شوێنه‌واری دێرین له خۆده‌گرێت و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئاشورییه‌كان و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی مێژوو، سیانزه‌یه‌م پایته‌ختی ئیمبراتۆرییه‌تی ئاشوری بووه له ناوچه‌كه‌دا و مێژووی دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پادشا (سه‌رجۆن)ی سێیه‌م.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیرۆرستانی داعش پارچه ئاسه‌واره بچوكه‌كان ده‌به‌ن و ده‌یفرۆشنه‌وه، شوێنه‌واره گه‌وره‌كانیش وه‌ك دیوار‌و پایه‌و بیناو كۆڵانه‌كانی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كه ده‌ته‌قێننه‌وه‌و به‌شۆفڵ ده‌یروخێنن.
جێی یاسه تیرۆرستانی داعش هه‌رله سه‌ره‌تای داگیركردنی موسڵ، كه‌وتنه وێرانكردن و به‌تاڵان بردنی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، وێرانكردنی خورسیباد-یش یه‌كێكه له‌و وێرانكارییانه‌ی تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كه‌دا كه زیانێكی زۆر گه‌وره به عیراق ده‌گه‌یه‌نێت.
PUKmedia زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
کوردستان 04:33 PM - 2024-05-09 -
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
کوردستان 03:31 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09