riklam

عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد

عیراق 08:45 PM - 2026-07-28
ئەردۆگان و عەلی زەیدی ئەنادۆڵ

ئەردۆگان و عەلی زەیدی

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە وچەند رێککەوتن و  یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد.


ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی  ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، بابەتەکانی ئاسایش و وزە لە هەرە کارە لە پێشینەی گفتوگۆکانیان دەبێت.

دووپاتیشی کردەوە: لەگەڵ عیراق پەیوەندییەکی ستراتیژیمان هەیە و لەمێژە لەگەڵ عیراقی دراوسێمان بەدوای سەقامگیریداین و بەرەنگاری جەنگ دەبینەوە.

ئەردۆگان، روونیشی کردەوە: وڵاتەکەی ئامادەیە هەرچی لە دەستی بێت بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریکردنی عیراق ئەنجامی بدات.
هەر لە وتەکەیدا، ئەردۆگان ئاشکرای کرد: عیراق یەک ملیۆن بەرمیل نەوتمان بۆ رەوانە دەکات، ئیتر پێویستمان بە هیچ لایەنێکی دیکە نابێت و پێداویستییەکانمان دابین دەکات.

لەلایەکی دیکەوە،عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، هاوبەشی تورکیاین لە جوگرافیا و وزە و ئاوودا.
ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەندییەکانی عیراق و تورکیا لە داهاتوودا زیاتر بەرەو پێشەوە دەچن.

سەرۆکوەزیرانی عیراق، باسی لەوەشکرد: لە ئێستاوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێگای گەشە دەکەین.
وتیشی: سروشت دوو رووباری پێبەخشیوین، رێگەی گەشەپێدان دەکەین بە سێیەم.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق بەیاوەری وەفدێکی باڵا و بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە تورکیا و چەندین پرسی جێی بایەخی هەردوو لا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرد، لەوانە گەشەپێدان و ئاو و ئەمنی .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket