وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
کوردستان 03:37 PM - 2026-07-28
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نەوت
و کانزاکانی وەزارەتی کرد بۆ دابینکردنی بەنزین و پێداچوونەوە بەنرخەکان و
چارەسەرکردنی کێشەی کەمی بەنزین و چەند بڕیارێکی دەرکرد.
دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان:
یەکەم: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدات
بەمەبەستی زیادکردنی پشکی حکومەتی هەرێم لە نەوتی خاو لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە،
کە لە ئێستادا تەنها رۆژانە 50 هەزار بەرمیل کە دەکاتە (39.46%)ی پشکی
هەرێم لە ڕێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم کە دەبێتە (12.67%) و یەکسانە بە رۆژانە
126 هەزار و 700 بەرمیل.
دووەم: زیادکردنی
بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکومی 750دیناری بۆ هەر لیترێک بە
هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
سێیەم: چاودێریکردنی بەنزینی بازرگانی ڕۆژانە بۆ
جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر) لە ڕووی کوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی ڕۆژانەی
بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان.
چوارەم: زیادکردنی کاری لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پاراستنی کوالێتی
جۆرەکانی بەنزین.
پێنجەم: پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوردەکردنی
بەنزین و مەوادی کیمیاوی بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارتی سامانە سروشتییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)


دابەزێنە

