دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28
PUKMEDIA
وێنەیەکى کۆنگرەکە
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 685 سکەی ئەسڵی زیو کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ
سەدەی 12 و 13ی زاینی و سێ تۆمەتباریشی لەم کەیسەدا دەستگیرکرد، هاوکات سکەکانیش لەلایەن
دەزگاى ئاسایشى هەرێمەوە رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کران.
ئەمڕۆ سێ شەممە 28ى7ى2026 لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا عهقید كارزان
شێركۆ وتهبێژی دهزگای ئاسایشی ههرێمى کوردستان، رایگەیاند: لە پرۆسەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە کاتی مامەڵەکردن بە 685 سکەی
ئەسڵی زیو کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 12 و 13ی زاینی، دەستی بەسەر
سکەکاندا گرت و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ تۆمەتبار لە کاتى مامەڵە کردن کە
دەیانویست سکە مێژوویەکان بەلایەنى دووەم بفرۆشن دەستگیرکران و ئێستاش سکەکان
رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى دەکەین.
روونى کردەوە:
بە بڕیارى دادوەر و بە پێى ماددەى 24 لە یاساى ژمارە 5ى ساڵى 2021 یاساى پاراستن و
بەڕێوەبردنى شوێنەوار و کەلەپور لە هەرێمى کوردستان تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا
هاشم حەمە عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی، رایگەیاند: خۆشحاڵین
بۆ جارى دووەم بڕێکى دیکەى سکەى مێژوویى رادەستى مۆزەخانەکەمان دەکرێت، بۆ ئێمە
جێى شانازییە و بە شێوازێکى رەسمى وەردەگیرێت و لە گەنجینە دەپارێزرێت، کە
توێژەران دەتوانن سودى لێ ببین و لە داهاتووشدا نمایشى دەکەین.
کاتێک رۆژنامەنوسان پرسیارى نرخ و بەهاى سکە زیویەکانیان لە
بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى سلێمانى کرد، ناوبراو وەڵامیدایەوە و وتى: بەهاى مێژووییەکەى
زۆر گرنگترە لەلاى ئێمە وەک لە بەهاى ئابوورییەکەى.
ئەمەش لەکاتێکدایە
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى سەر بە دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لە
ناوەڕاستى مانگى شوباتى ئەمساڵدا 272 سکەى مێژوویى کە مێژووەکەى دەگەڕایەوە بۆ سەدەى 18ى
زاینى و لە کۆتاییەکانى ساڵى 2025دا دەستى بەسەردا گیرابوو
رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

