riklam

سەرۆككۆماری عیراق: مافەكانی ژنان دەپارێزین

عیراق 11:35 AM - 2026-07-25
وتاری سەرۆککۆمار لە كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان میدیاکان

وتاری سەرۆککۆمار لە كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

سەرۆککۆمار

لە بەغداد 18یەمین كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێکرد، تێیدا سەرۆککۆماری عیراق وتارێکی پێشکەشکرد و داوای کرد رێژەی نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە پۆستە باڵاکانی وڵاتدا زیاد بکرێت.

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عیراق لە میانی کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، ژنان رۆڵی گرنگیان لە کۆمەڵگەدا بینیوە و ئەوان مافەکانی ژنان دەپارێزن.

وتیشی، ژن هاوبەشێكی تەواو دەبێت لە دروستكردنی ئێستا و داهاتوودا و رۆڵیان هەیە لە بەرەوپێشچوونی وڵات لەسەرجەم کایەکاندا.

سەبارەت بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سەرۆککۆماری عیراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان لە سەرۆكایەتی كۆمار پشتگیری لە پاراستنی سامانی وڵات دەکەن.

سەرۆککۆمار جەختیکردەوە، "هیچ ئاسایش و سەقامگیرییەک لە ناوچەکەدا بەدی نایەت بەبێ ئاسایش و سەقامگیریی عیراق"، هاوكات ئاماژەی بەوەدا، بەهیزیی عیراق لە یەکگرتوویی و لەپێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لەسەرووی هەموو شتێکەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket