riklam

ئەمڕۆ پەرلەمانى عیراق کۆدەبێتەوە

عیراق 10:09 AM - 2026-07-25
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق

ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق ئەمڕۆ لە دانیشتنی ژمارە (6 )دا کۆمەڵێک پڕۆژەیاسا و پێشنیارەیاسا تاوتوێ دەکات.

بەپێى کارنامەى بڵاوکراوەى پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە 25ى7ى2026 دانیشتنی ژمارە (6)ی وەرزی دووەمی یاسادانانى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە کارنامەکەدا ئاماژە بە ئەوە کراوە: پێداچوونەوە بەو تانانەی كە پێشكەشكراون سەبارەت بە دروستیی ئەندامێتی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، دواتر خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی هەژماری كۆتایی ساڵی دارایی 2012، 2013 ،2014 و 2015 بەڕێوەدەچێت.

لە کارنامەى بڵاوکراوەدا هاتووە: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیارەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ ژمارە (28) ی ساڵی 2012 ئەنجامدەدرێت و دواتر خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیارەیاسای هەمواری دووەمی یاسای سندوقی قەرزی كشتوكاڵی ئاسانكراو ژمارە (28) ی ساڵی 2009 و دواتر خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیارەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای دادنووسان ژمارە (32) ی ساڵی 1998 بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بە ئەوەش کراوە: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیارەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای كار ژمارە (37) ی ساڵی 2015 و لە کۆتایدا گفتوگۆی گشتیی ئەنجامدەدرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket