riklam

هەناردەى نەوتى عیراق بە ڕێژەى 85% دابەزیوە

عیراق 10:28 PM - 2026-07-24
كاریگەری داخستنی گەروی هورمز لەسەر عیراق AI- PUKMEDIA

كاریگەری داخستنی گەروی هورمز لەسەر عیراق

ڕاپۆرتێکى نێودەوڵەتى هاوبەش ئاشکرای دەکات، بەهۆى داخستنى گەرووى هورمز هەناردەى نەوتى عیراق بە ڕێژەى 85% دابەزیوە و قەرزى ناوخۆییش 100 تریلیۆن دینارى تێپەڕاندووە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە خێزانەکان پەنا بۆ ستراتیجى خۆگونجاندن ببەن.


ڕێکخراوى خۆراک و کشتوکاڵ (فاو)، بانکى نێودەوڵەتى و پرۆگرامى خۆراکى جیهانى (دەبلیو، ئێف، پى)، ڕاپۆرتێکى هاوبەشیان لەبارەى لێکەوتە ئابوورى، دارایی و خۆراکییەکانى داخستنى گەرووى هورمز لەسەر عیراق بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە: داخستنى گەرووى هورمز بووەتە هۆى دابەزینى داهاتى نانەوتى عیراق لە 6.7 ملیار دۆلار لە شوباتى 2026 بۆ نزیکەى ملیارێک دۆلار لە ئایارى 2026، واتە بەرێژەى 85% داهاتى نەوتى عیراق دابەزیوە.

لە بارەی دۆخی ناوخۆی وڵاتیشەوە، روونیان کردووەتەوە: قەرزى ناوخۆیی 100 تریلیۆن دینارى تێپەڕاندووە و تێکڕاى بێکاریی بە ڕێژەى 30% بەرزبووەتەوە، ئەوەش وایکردووە توانا داراییەکانى حکومەت، لە پارەدارکردنى فۆڕمى خۆراک و پاڵپشتیی حکومى و مووچەى کەرتى گشتى بکەونە ژێر فشارێکى توندەوە.

لە کۆتایشدا، ئاماژەیان بەوەکردووە: لێکەوتەکانى لەسەر ئابورى و گوزەران بەخێرایی لە زیادبووندان، تواناى خێزانەکان و پڕۆژەکانى بۆ خۆڕاگرتن لەبەرامبەر قەیرانەکە لاوازکردووەو 85%ـى پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان داهاتیان کەمبووەتەوە، هاوکات بەهۆى کەمبوونەوەى کرێ، زۆرێک لە خێزانەکان ناچاربوون پەنا ببەنە بەر ستراتیجى خۆگونجاندن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket