riklam

سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە

عیراق 02:59 PM - 2026-07-18
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق

نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر و سلێمانی دەکات و دووپاتی دەکاتەوە: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق لە ژێر هەر ناوێکدا بێت رەتکراوەیە و پێشێلكاریی سەروەریی عیراقە.

سەرۆککۆماری عیراق، لە راگەیەندراوێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووتەوە، نوسیویەتی:ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەین كە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانییان كردە ئامانج، جەخت دەكەینەوە كە بەئامانجگرتنی خاكی عیراق، لەژێر هەر ناو و بیانوویەکدا بێت، پێشێلكاریی سەروەریی عیراقە و رەتکراوەیە، هەروەها هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتیانی دەكات."

سەرۆککۆمار، دووپاتیشی دەکاتەوە، عیراق ڕەتیدەكاتەوە ببێتە گۆڕەپانی ململانێكان یان مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە هەرێمییەکان، هەروەها پابەندبوونی خۆی بە پەیوەندییەكانی لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و دراوسێیەتی باش دووپاتدەکاتەوە، بەشێوەیەک سەروەری وڵاتان پارێزراو بێت و گەلانی ناوچەکە لە گرژیی زیاتر و ناسەقامگیری بەدوور بگرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket