riklam

عیراق هەوڵی گەڕاندنەوەی تۆمەتباران و پارە دزراوەکانی دەدات

عیراق 05:09 PM - 2026-07-11
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی

عیراق

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: رەشنووسێکمان بۆ ئیمزاکردنی چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی ئامادە کردووە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پارە و ئەو تۆمەتبارانەی لە دەرەوەی عیراقدان.

ئاژانسی رەسمی عیراق (ئینە) لە زاری عەباس مەت عەب بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گەڕاندنەوە لە دەستەی دەستپاکی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عیراق، بڵاویکردەوە: هەندێک وڵات هەن کە بەهۆی هۆکاری تایبەت بە خۆیانەوە، هاوکاری دۆسیەی گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵکاران ناکەن، لە بەرامبەریشدا هەندێک وڵاتی دیکە هەن کە لەم ڕووەوە هاوکارن.

راشیگەیاند: فەرمانگەکەمان ڕەشنووسێکی ئامادە کردووە بۆ ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پارە و رادەستکردنی تۆمەتباران، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکان و دۆخی وڵاتان دەکەین، بەڵام یاسا ناوخۆییەکانی هەندێک لەو وڵاتانە رێگە بە گرتنەبەری ئەو ڕێکارە دیاریکراوانە نادەن کە عیراق داوایان دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر دەستەی دەستپاکی فیدراڵی رێککەوتننامەیەکی هاوکاری لەگەڵ نووسینگەی ناوەندی نیشتمانیی ئینتەرپۆل لە بەغداد ئیمزا کرد، کەڕێگە خۆشدەکات بۆ گەیشتنی راستەوخۆ بە سیستمی زانیارییەکانی ئینتەرپۆل، بە ئامانجی هاندانی نووسینگە نیشتمانییەکان بۆ بەرفراوانکردنی مەودای گەڕان و بینینی زانیارییەکانی تایبەت بە داواکراوان، بە شێوەیەک کە ئەو دەزگایانەش بگرێتەوە کە ئەرکی لێکۆڵینەوەی تاوانکارییان لەسەرە بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی لە وڵاتە جیاوازەکاندا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket