riklam

ئەمریکا داوای کردنەوەی گەروی هورمز لە ئێران دەکات

جیهان 09:09 AM - 2026-07-11
سوپای پاسداران لە گەروی هورمز میدیاکان

سوپای پاسداران لە گەروی هورمز

واشنتن داوای لە تاران کردووە  لەراگەیێنراوێکی رەسمیدا  دووپاتی بکاتەوە کە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز راگرتووە و هەموو هێڵەکانی کەشتیوانی لە کەنداو کراوەن بۆ گواستنەوەی بێبەرامبەر، ئێرانیش ئەمریکا بە پێشێلکردنی یاداشتنامەی نێوانیان تۆمەتبار دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، لێپرسراوانی ئەمریکا ئێوارەی هەینی ئاشکرایان کرد:  واشنتن داوای لە ئێران کردووە ڕاگەیێنراوێکی رەسمی دەربکات و  لەو ڕاگەیێنراوەدا دەبێت تاران پشتڕاستی بکاتەوە کە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ڕاگرتووە و هەموو هێڵەکانی کەشتیوانی لە کەنداو کراوەن بۆ گواستنەوەی بێبەرامبەر.

 بەپێی ماڵپەڕەکە، یەکێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکان دووپاتی کردووەتەوە: یان ئەو لێدوانەمان بۆ دەدەن، یان هیچ شتێکمان نابێت پێشکەشیان بکەین، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی بەردەوامیی دانوستانەکان بەستراوەتەوە بەو هەڵوێستەی تارانەوە.

لە بەرامبەریشدا، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند: تاران تەواوی ئەو بەڵێنانەی جێبەجێ کردووە کە لە یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان لەگەڵ ئەمریکادا هاتبوو.

عراقچی لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: ئێران تا ئێستا بەڵێنەکانی خۆی بردووەتە سەر، بە پێچەوانەی ئەوەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بانگەشەی بۆ دەکات، کە خۆی بڕگەی نۆی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەی پێشێل کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە،هێرشەکانی هەفتەی رابردووی سەر کەشتییەکان کاردانەوەی توندی واشنتنی لێکەوتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی دا بە هێرشکردنە سەر چەند ئامانجێکی ناوخۆی ئێران وەک تۆڵەکردنەوەیەک، هاوکات ترەمپ کۆتاییهاتنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ڕاگەیاند کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لە نێوان هەردوولادا ئیمزا کرابوو، ئەم بڕیارە دۆخی ناوچەکەی گەڕاندەوە بۆ قۆناغی گرژیی سەربازیی ڕاستەوخۆ و هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێکتێگەیشتنانەی پێشتر هەبوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket