riklam

دەرس و پەندەکە بۆ هەمووانە

بیروڕا 02:52 PM - 2026-07-06
ستران عەبدوڵڵا PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا

بیروڕا

کاتی خۆی کە رێکەوتنی دەباشان کرا (ساڵی 2016) کەشێکی سیاسیی لەباری لە کوردستان دروست کرد. هیچ نەبێ لە ناوچەی بەریەککەوتنی هەردوولا کە ئێستا بۆ سەوز ساغ بۆتەوە..

بەداخەوە ئەوکاتە بەهۆی (ناکرێ و نابێی) ناڕەوای پارتی و دۆخی شڵەژاو و راکێش راکێشی هەندێک لە ناو یەکێتی و کەمێکیش خەتای گۆڕان، رێککەوتنەکە پەکخراو نیەتی ناجۆرەکان ئیشەکەی دواخست. دوای دەساڵ لەو رێککەوتنە، واتە ساڵی (2026)، رێککەوتنی نوێ لە نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ ئیمزا کرا.

کە تەقریبەن بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی جاران لە رێکخستنەوەی سیاسەت و دۆزینەوەی ماکی هاوسەنگی و شەراکەت لە کوردستان، هاتە کایەوە.

ئەم دەرسە کە دەساڵ (2016-2026) لە تەمەنی سیاسی کوردستانی خوارد بۆ هەموو لایەکە، هەم بۆ یەکێتی و هێزە هاوپەیمانەکانی لە قۆناغە جیاجیاکاندا کە چۆنی بڕۆن و بکەن هەر یەکڕیزی و پێکەوەیی و رێکخستنەوەی ئەولەویەتی سیاسیی گرنگە و دەبێ جێبەجێ بکرێت.

هەم دەرسیشە بۆ هەموو ناوبژیوان و چاودێران و دەرودراوسێ کە لاسەنگی هەر بەهاوسەنگ کردنەوە وەڵامدەدرێتەوە.

دەرسیشە بۆ پارتی کە چەند خۆی لە ئیستحقاقە سیاسییەکان بشارێتەوە و خۆی لێ نەبان بکات هەر دەبێ بگەڕێتەوە سەر ئەم پێویستییە نەتەوەییە و دابینی بکات، دەبێ کاری لەسەر بکات و رادەی پەرۆشی نیشتمانی لەگەڵ هاوبەشەکانی بەرز بکاتەوە.

دەرسەکە بۆ هەمووانە و هەموو گەرەکە باجەکەی بزانن و قەرەبووی کەمتەرخەمی پێشوویان ببژێرن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket