riklam

وەزارەتی کارەبا: رۆژی هەینی شەش سەعات کارەبای سلێمانی دەبڕێت

کوردستان 11:15 PM - 2026-06-25
وێستگەی کارەبا PUKNEDIA

وێستگەی کارەبا

وەزارەتی کارەبا ئاگاداری دەداتە خەڵکی سلێمانی کەلە رۆژی هەینیدا بۆ ماوەی شەش سەعات کارەبا دەبڕێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێم هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، رۆژی هەینی 26-6-2026 وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە سەعات 2ی شەو بۆ ماوەی شەش سەعات دەکوژێتەوە.

ئەوەش دەڵێت: لەماوەی ئەم چەند سەعاتەدا دەکرێت بەشێک لە هاووڵاتیان دووچاری پچڕانی کاتی کارەبا ببنەوە.

ئەوەش هاتووە: ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەستنی بۆڕی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی کە دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە داهاتوودا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket