riklam

سەرۆک بافڵ: لە عاشورادا جەخت لەیەکڕیزی و کاری پێکەوەیی دەکەینەوە

کوردستان 10:13 PM - 2026-06-25
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ لە ساڵیادی عاشورادا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: لەم ماتەمەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی و کارکردنی پێکەوەیی دەکەینەوە، بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان.

دەقی پەیامەکە...

ساڵیادی عاشورا، یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) و هاوەڵانییەتی. بیرهێنانەوەی سەرکەوتنی حەقە بەسەر نادادپەروەریدا و وێنای قوربانیدانە لەپێناو پاراستنی بەها پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام.

عاشورا هەڵگری وانە باڵاکانی مرۆڤایەتی و ماناکانی فیداکارییە کە لە رێگەیانەوە هەوڵ بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و دەستپێکردنی رێگەی چاکسازی دەدرێت.

لەم ماتەمەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی و کارکردنی پێکەوەیی دەکەینەوە، بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و بەهێزترکردنی برایەتی و پێکەوەیمان بۆ داهاتوویەکی گەش و چەسپاندنی ئەو بنەما پیرۆزانەی کە قوربانییان بۆ دراوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket