riklam

بەهێزکردنی هەماهەنگی ئەمنی هەرێم و عیراق تاوتوێکرا

کوردستان 07:42 PM - 2026-06-18
بەشێک لەکۆبونەوەکە PUKMEDIA

بەشێک لەکۆبونەوەکە

ئەمڕۆ پێنج شەممە 18ی 6 ی 2026 لە سلێمانی جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، لەگەڵ قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و وەفدێکی باڵای ئەمنی یاوەری کۆبوونەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە ئەمنییەکان کراو و جەخت لە بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرایەوە .

هەر لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوو لەسەر پێویستی فراوانکردنی هاریکارییەکان بۆ راپەڕاندنی بەرپرسیارێتییە ئەمنی و نیشتمانییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەقامگیری لەوڵاتدا .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket