riklam

مەڵبەندی دیراساتی گشتی سیمینارێكی بۆ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سازكرد

کوردستان 05:55 PM - 2026-06-18
وێنەیەکى کاتى سیمینارەکە تایبەت

وێنەیەکى کاتى سیمینارەکە

یەکێتی

لە درێژەی زنجیرە سیمینارەكانی "ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی" مەڵبەندی دیراساتی گشتی، ئەمڕۆ، پێنجشەممە، 18/6/2026، (ئەحمەد موفتی)، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بابەتێكی لەبارەی "بایەخی غازی سروشتی لە هاوكێشە جیۆپۆلەتیكییەكانی ناوچەكەدا" پێشكەش كرد.

لە سیمینارەكەدا، كە (د. یوسف گۆران) لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و (د. ئومێد رەفیق) لێپرسراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی مەڵبەند و ژمارەیەك لە توێژەران و ئەكادیمیستان و پسپۆڕانی بوارەكە ئامادەی بوون، (ئەحمەد موفتی) باسی لە سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بۆ كەرتی غازی سروشتی و هەروەها سیاسەتی تازەی وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی زلهێزی بەرامبەر ئەم كەرتە روون كردەوە.

لە درێژەی وتەكانیدا ئەوەی بە بیرهێنایەوە كە "لە نێوەندی هاوكێشە ئاڵۆزە جیۆپۆلەتیكییەكانی ناوچەكەدا بەهۆی جەنگ و ململانێ تازە سەرهەڵداوەكانەوە بایەخی غازی سروشتی هەڵكشانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، كە خۆشبەختانە بەهۆی سیاسەتی دروستی ستراتیجییانەی رابردووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ و تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانى، تواندرا ئەم سامانە بەنرخە لە خزمەتی هەرێمی كوردستان و تەواوی گەلانی عیراق بەكاربهێنرێت".

هەروەها، بە گرنگییەوە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە "پێویستە بە هەموو لایەكمان پارێزگاری لەم سیاسەتە نیشتمانییەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەین، كە بەشێوەیەكی هاوسەنگ و دیراسەتكراو داڕێژراوە".

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket