هەشت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلی تێدەپەڕێت
کوردستان 01:17 PM - 2026-06-13
ئەرشیفی PUKMEDIA
عەبدولڕەزاق فەیلی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
هەشت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كۆچی دوایی هەڤاڵ
عەبدولڕەزاق فەیلی هەڤاڵ و هاوڕێی سەرۆك مام جەلال و یەكێك لە دەستەی دامەزرێنەری
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هەشت ساڵ بەر لەئەمڕۆ عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی
دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری پزیشكی
فاروق كۆچی دوایی كرد و گەیشتە لای سەرۆك مام جەلال و سەركردە عادل موراد.
عەبدولڕەزاق فەیلی مامۆستای كوردایەتی و هەڤاڵی دەستەی دامەزرێنەری
یەكێتی و هەڤاڵی سەرۆك مام جەلال و پارێزەری خەباتی گەلانی كوردستان بوو ، هەڤاڵ و
سەركردەی بێ فیزی یەكێتی بوو.
دوا پۆستی هەڤاڵی كۆچكردوو عەبدولڕەزاق فەیلی لێپرسراوی
پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی بوو.
ژیاننامەی فەیلی.....
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، لە دایكبووی
ساڵی1945ی شاری بەغدایە.
خوێندنی سەرەتایی لە خوێندگەیەكی فەیلییەكان و دواناوەندی لە
خوێندنگەی قەشە یوسوعییە ئەمریكیەكان لە بەغداد تەواو كردووە و دواتریش لە زانكۆی
حیكمە لە بەغداد ئەدەبیاتی ئینگلیزی خوێندووە.
ژیانی سیاسی عەبدولرەزاق فەیلی لە ساڵی 1959دا دەستپێدەكات، كاتێك لە
تەمەنی 14 ساڵیدا پەیوەندی بە رێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد و
بەھۆی بچووكی تەمەنییەوە وەرگرتنی وەك ئەندام بۆ ساڵی 1961 دوادەكەوێت، لەم
سەربەندەدا وەك خوێندكار كاری لە ریزەكانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستاندا كردووە.
پاش ھەڵگیرسانەوەی شەڕ لە كوردستان و لەبەر یەك ھەڵوەشانەوەی
سكرتارێتی یەكێتی قوتابیان خۆی و چەند ھاوڕێیەكی لە بەغداد سكرتاریەتێكی كاتیان بۆ
یەكێتی قوتابیان دامەزراند.
لە ھاوینی ساڵی 1963دا بە گومانی ئەوەی كە پەیوەندی لەگەڵ
رێكخستنەكانی پارتیدا ھەیە دەستگیر دەكرێت، بەم ھۆیەشەوە ساڵێكی خوێندنی لە دەست
دەچێت.
ساڵی 1964 دوا بە دوای كودەتاكەی عەبدولسەلام عارف ئازاد دەكرێت و
دەگەرێتەوە بۆ خوێندنەكەی.
ساڵی 1967 خوێندنی زانكۆ تەواو دەكات و ھەر لەو ساڵەدا لە رۆژنامەی
نور كە باڵی مەكتەبی سیاسی پارتی لە بەغداد دەری دەكرد وەك ژمێریار دامەزرا.
ساڵی 1970 لە فەرمانگەی پوختەكردنی توتن لە بەغدا بە فەرمانبەر
دادەمەزرێت.
ساڵی 1971 دوا بەدوای یەكگرتنەوەی ھەردوو باڵی پارتی دیموكراتی
كوردستان بووە ئەندامی مەكتەبی سكرتارێتی یەكێتی لاوانی كوردستان و بۆ ساڵی دواتر
دەبێتە سكرتێری گشتی لاوانی كوردستان.
ساڵی 1974 لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كورد و رژێمی بەعس پەیوەندی بە
شۆڕشەوە دەكات و تا ھەرسی شۆڕش لە كارەكەی بەردەوام دەبێت.
لە دوای ھەرەسی شۆڕش لە ساڵی 1975 لە شاری نەغەدە دەگیرسێتەوەو ھەر
ئەو ساڵە وەك نوێنەری قوتابیانی كوردستان لەگەڵ عادل موراد دەچێتە سوریا.
ھەر لەو ساڵەدا لە سوریا پەیوەندی بە مام جەلالەوە دەكەن، كە سەرگەرمی
پڕۆژەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو. وەك دوو ئەندامی دەستەی
دامەزرێنەر بەشدار دەبن لە دامەزراندنی یەكێتیدا.
لەو ماوەیەدا لێپرسراوێتی بەڕێوەبردنی كەمپی قامیشلۆی پێ دەسپێردرێت و
كە كەمپێك بوو، بۆ مەشق پێكردنی مەفرەزەی پێشمەرگەی پارتیزان لە چوارچێوەی پڕۆژەی
دەستپێكردنەوەی خەباتی چكداری لە كوردستان.
لە ساڵی 1977 سوریا جێدەھێڵێت و لە بەریتانیا دەگیرسێتەوە.
لە ساڵی 1979 دەچێتە سوریا و لەوێ لە رێگەی ئێرانەوە دەگەڕێتەوە بۆ
كوردستان و لە ناوزەنگ دەگیرسێتەوە.
لە ساڵی 1981دا بەھۆی گرژبوونی پەیوەندییەكانی ئێران و یەكێتی لەلایەن
ئێرانەوە بۆ ماوەی 9 مانگ دەستبەسەر دەكرێت.
لە ساڵی 1983دا ئازاد دەكرێت و لەئێرانەوە دەچێتەوە بۆ سوریا.
لە ساڵی 1984 سوریا جێدەھێڵێت و روو دەكاتە وڵاتی سوید.
لە دوای راپەڕین و لەكۆتایی ساڵی 1992 دەگەڕێتەوە كوردستان لە
مەڵبەندی یەكی سلێمانی پلەی كارگێر مەڵبەندی پێ دەدرێت و لێپرسراوێتی بەشی
پەیوەندییەكانی گرتە ئەستۆ.
لە سالێ 1999 دەچێتە بەریتانیا و دەبێتە كارگێری مەڵبەندی دەرەوەی
یەكێتی، لەو ماوەیەدا لە رێكخراوی ئین دایت كار دەكات كە ئەركەكەی كۆكردنەوەی
بەڵگەنامەكان دەبێت سەبارەت بە جینۆساید و تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی.
ساڵی 2002 دەگەڕێتەوە كوردستان تا ساڵی 2005 وەزیری پەیوەندییەكان و
ھاوكاری بوو لە ئیدارەی سلێمانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.
ساڵی 2009 دەبێتە ئەندامی لیژنەی باڵای مەكتەبی رێكخستن.
ساڵی 2010 لێپرسراوێتی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوەی لە مەكتەبی
پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێ دەسپێردرێت.
لەرۆژی 13ی6ی2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی دەكات و
هەر لەسلێمانیش بەخاكدەسپێدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران دواخرا
09:26 AM - 2026-06-19 -
پۆلیسی هەولێر دەڵاڵێکی هاوسەرگیری دەستگیردەکات
09:09 PM - 2026-06-18 -
بەهێزکردنی هەماهەنگی ئەمنی هەرێم و عیراق تاوتوێکرا
07:42 PM - 2026-06-18 -
مەڵبەندی دیراساتی گشتی سیمینارێكی بۆ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سازكرد
05:55 PM - 2026-06-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە شەش ملیار دینارە
09:03 AM - 2026-06-19
مەحموود سەنگاوی بۆ سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە
04:47 PM - 2026-06-18
سەرۆك بافڵ و ئەعرەجی: هاریكاریی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق بەردەوامبێت
03:52 PM - 2026-06-18
ڕفعەت عەبدوڵا: چەمچەماڵ شایستەی خزمەت و پڕۆژەی زیاترە
01:58 PM - 2026-06-18
زۆرترین خوێنراو
-
پەیـــامە نهێنییـــەکـــانی نوســــــــەرانـــی روس بـــۆ مـــرۆڤـــایەتی
کوردستان 05:10 PM - 2026-06-18 -
مەحموود سەنگاوی بۆ سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە
کوردستان 04:47 PM - 2026-06-18 -
فەرەنسا، کۆبوونەوەی G7 و ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران
بیروڕا 04:25 PM - 2026-06-18 -
سەرۆك بافڵ و ئەعرەجی: هاریكاریی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق بەردەوامبێت
کوردستان 03:52 PM - 2026-06-18 -
ڕفعەت عەبدوڵا: چەمچەماڵ شایستەی خزمەت و پڕۆژەی زیاترە
ی ن ک 01:58 PM - 2026-06-18 -
ئەعرەجی: مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراق و كۆكەرەوەی لایەنەكان بوو
کوردستان 11:42 AM - 2026-06-18 -
مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت
کوردستان 10:28 AM - 2026-06-18 -
دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی بەرزانی قالەی خەڵوزدا تێدەپەڕێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-18







دابەزێنە

