riklam

لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە

کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03
توێژینەوەی بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵیی و گوتاری سیاسی کورد لە بەغدا تایبەت

توێژینەوەی بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵیی و گوتاری سیاسی کورد لە بەغدا

لە هەنگاوێکدا بۆ قوڵکردنەوەی تێگەیشتن لە چەمکی فیدراڵی لە عیراق و گوتاری هاوبەش، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، گفتوگۆیەکی کراوەی ئەنجامدا، تیایدا پەلەمانتاران، نوسەران، مامۆستایانی زانکۆ و ئەکادیمیست و شارەزایانی بواری سەربازی ئامادە بوون.

لە گفتوگۆ کراوەکەدا، توێژینەوەیەک لەلایەن د.دلاوەرعوسمان بە ناونیشانی (بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵیی و حوکمی هاوبەش لەڕێگەی گوتاری سیاسی کورد لە بەغدا) پێشکەشکرا؛ ئاماژە بۆ ئەوەکرا لە دەستوری نوێی عیراقدا کۆمەڵێک بڕگەی تیادایە کە پێویستییان بە هەموارکردنەوە هەیە، جەختیش لە یەکخستنی گوتاری کورد لە عیراق کرایەوە.

بەشێک لە بەشداربووان؛ باسیان لەوەکرد یەکگوتاری کورد لە بەغدا بەجۆرێک کاریگەری هەیە، کە راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتيیانەوە، تاوەکو کورد لە بەغدا یەکدەنگتر بێت مافە دەستورییەکانی کورد زیاتر دەچەسپێت و لەڕووی ئابوریی و داراییشەوە کاریگەريى راستەوخۆی دەبێت. ماف و شایستە داراییەکان بەردەست دەبن.

لە ئێستادا کە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق پێکهاتووە، پرسی داهات و مووچە و بودجە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبێتەوە جێی مشتومڕ و گفتوگۆ، بۆیە بەشێک لە بەشداربووان پێشنیاری پێکهێنانی ژورێکی هاوبەشی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا یەکهەڵوێستیيان هەبێت لەکاتی دروستبوونی قەیران و ئاڵۆزییەکاندا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket