سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03
واع
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی لەگەڵ بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتائیبی ئیمام عەلی
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عيراق، لێژنەیەکی
هاوبەش بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا پێکدەهێنێت و لە ماوەی دوو رۆژی
ئایندەشدا دەستبەکار دەبن.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، ئەم
بڕیارە دوای ئەوە هات کە عەلی فالح زەیدی، وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،
پێشوازی لە دوو وەفدی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتائیبی ئیمام عەلی کرد،
ئامانج لە بڕیارەکەش؛ بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی جیاکردنەوەی هێزەکان لە حەشدی
شەعبی و کۆنترۆڵکردنی چەکە لە دەستی دەوڵەتدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عیراق، رایگەیاند: ئەمڕۆ وڵاتەکەمان
بە قۆناغێکی گۆڕانکاری گرنگدا تێپەڕ دەبێت، بەهۆی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییە بەدیهاتووە،
کە بەهۆیەوە قۆناغی ئێستا بووەتە قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی
هەمەلایەنەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستمان بە یەکخستنی هەوڵی هەموو لایەنەکان هەیە.
عەلی زەیدی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ستایشی قوربانیانی هێزە
چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی پێشتر
هەڕەشەیان لە عیراق دەکرد.
ئاماژەی بەوەش کرد کە حەشدی
شەعبی یەکێک بووە لە فاکتەرە سەرەکییەکانی بەدیهێنانی سەقامگیری، لە ئێستاشدا
هێزەکانیان کۆڵەکەیەکی بنەڕەتین لە پرۆسەی بونیادنانەوە لە پاڵ دامەزراوەکانی دیکەی
دەوڵەتدا.
لە
کۆتایشدا، جەخت لە کارکردنی لیژنەکە کردەوە، لەگەڵ جیاکردنەوەی هێزەکان لە حەشدی
شەعبی و کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، داوا دەکات هەموو گروپەکان پەیوەندیەکانیان بپچڕێنن و سەرلەنوێ
پێکهاتەکانیان لەناو هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت یەکبخەنەوە، هەروەها میکانیزمی تایبەت دادەنرێت بۆ دۆسیەی تێکەڵکردن و
پەیوەستبوونی ئەو گروپانە بە لایەنە ڕەسمیەکانەوە، پاشانیش سەرجەم چەکەکانی ئەم
گروپانە ڕادەستی لیژنەی ناوەندی و لایەنە ئەمنییەکان دەکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

