عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03
واع
سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی
سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، دووپاتی دەکاتەوە، گفتوگۆکان
بۆ یەکلایی کردنەوەی کابینەکەی عەلی زەیدی بەردەوامە، ئاشکراشی دەکات، پڕکردنەوەی
ئەو پۆستانە لەرێگەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەوە دەبێت.
سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: گفتوگۆکان بۆ تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەت و
پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان بەردەوامی هەیە.
دەشڵێت: پڕکردنەوەی پۆستەکان لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا ئەنجامدەدرێت،
بەبێ ئەوەی کاتی کۆبوونەوەکە دیاریبکات.
سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، پشتگیری خۆیشی بۆ
پرۆسەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، دووپاتکردەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی14ی5ی2026، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە
ئامادەبوونی 270 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکان و
سەرۆکی حزبەکان،کارنامەی کابینەکەی عەلی زەیدی پەسەندکرد و لە کۆی 23 وەزارەتیش دەنگ بە 14
وەزارەت درا، دەنگدانیش بە نۆ وەزیری دیکە دواخرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

