نێچیرڤان بارزانی: یەکێتی هەمیشە خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە
کوردستان 11:22 AM - 2026-06-01
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی هەرێم
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: یەکێتی كه مێژوويهكى درێژى خهباتى لهپێناو مافهكانى گهلى كوردستاندا ههيه و لهم ڕێگهيهدا به ههزاران شههيدى داوه، هەمیشە خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراقدا، لەم یادەدا دووپاتی دەکەینەوە كه زیاتر لە ههموو كاتێك بەرپرسیاريهتیی هاوبەش، تەبایی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا پێويسته، تا پێکەوە بتوانین پارێزگاری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلى كوردستان بکەین.
دەقی پەیامەکە:
بهڕێز بافڵ جهلال تاڵهبانى
سهرۆكى يهكێتيى نيشتمانيى كوردستان
سڵاو و ڕێز..
له ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، به گهرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. لەم یادەدا پێگەی مێژوویی و خهبات و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بەرز دەنرخێنین و به ڕێزهوه يادى دهكهينهوه.
یەکێتی كه مێژوويهكى درێژى خهباتى لهپێناو مافهكانى گهلى كوردستاندا ههيه و لهم ڕێگهيهدا به ههزاران شههيدى داوه، هەمیشە خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا. لەم یادەدا دووپاتی دەکەینەوە كه زیاتر لە ههموو كاتێك بەرپرسیاريهتیی هاوبەش، تەبایی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا پێويسته، تا پێکەوە بتوانین پارێزگاری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلى كوردستان بکەین.
هیواخوازم ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و باڵادەستکردنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەپێناو چارهسهركردنى كێشهكان، سەقامگیری، گەشەپێدان و داهاتوویەکی باشتر و شایستە بۆ گەلی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/6/1
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

