قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بەردەوام لە گەشەسەندن و بەهێزبووندایە
کوردستان 05:06 PM - 2026-05-31
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لە مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد
تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە رانیە سەردانی
مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەلایەن حەیدەر سەعید،
بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.
لە دەستپێکی
کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەمە(31/5/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی
یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەڵبەند و هەموو
کادران و هەڤاڵان و جەماوەری یەکێتی لە دەڤەری راپەڕین کرد و رایگەیاند خەڵکی
تێکۆشەری دەڤەری راپەڕین هەر لە یەکەم رۆژەکانی خەباتی یەکێتییەوە پشتوپەنای
یەکێتی بوون، هەربۆیە دەبێت مەڵبەندی راپەڕین لەم قۆناغە نوێیەی یەکێتیشدا
پەیوەندیی نێوان یەکێتی و خەڵک بە شێوەیەک رێک بخاتەوە کە هەموو چین و توێژەکان
مەڵبەند بە ماڵی خۆیان بزانن.
لە بەشێکی
دیکەی وتەکانیدا، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئاماژەی بە پێگەی
ئێستای یەکێتی کرد و رایگەیاند: یەکێتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
بەردەوام لە گەشەسەندن و بەهێزبووندایە و ئێستا چ لە بەغدا و چ لەسەر ئاستی
نێودەوڵەتیدا بە رێزێکی زۆرەوە حیساب بۆ سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی دەکرێت و وەک
گەرەنتییەک بۆ پاراستنی مافەکانی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان سەیر دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی
راشیگەیاند دەبێت مەڵبەندی راپەڕین و هەموو دامەزراوەکانی یەکێتی شێوازی کارکردنی
خۆیان لەگەڵ ئەم دۆخ و پێگە نوێیەی یەکێتیدا بگونجێنن و پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ
کۆمەڵانی خەڵک بە جۆرێک رێک بخەنەوە کە هەمووان یەکێتی بە هێزی خۆیان بزانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

