شێخ جەعفەر: یەکێتی سەرلەنوێ ئومێدی ئایندەیەكی گەشی بەخشییەوە بە گەلەکەمان
کوردستان 04:58 PM - 2026-05-31
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەبۆنەی
(51)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حزبی شەهیدان و
تێكۆشەرانی رێبازی كوردایەتییەوە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی
بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا
دووپاتی دەکاتەوە، کە یەکێتی بە دامەزراندنی سەرلەنوێ ئومێدی ئایندەیەكی گەشی
بەخشییەوە بە گەلەکەمان.
دەقی پەیامەکەی شێخ
جەعفەر شێخ مستەفا:
بەبۆنەی
(51)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حزبی شەهیدان و
تێكۆشەرانی رێبازی كوردایەتییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كۆمەڵانی خەڵكی
كوردستان، بەتایبەتی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان
دەكەم، سەری رێزو وەفا بۆ گڵكۆی بەرزی سەرۆك مام جەلال و هەڤاڵانی كۆچكردووی
دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی و تەواوی شەهیدانی یەكێتی دادەنەوێنم.
یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان، لەهەلومەرجێكی زۆر دژوارو نالەباردا دامەزرا كە تێیدا بێ
هیواییەكی كوشندە باڵی رەشی بەسەر كوردستاندا كێشابوو، دوژمنانیش لەوپەڕی
سەرگەرمیی سەركەوتنێكی ساختەدابوون و وایان دەزانی بۆ هەتاهەتایە كوردایەتی خامۆش
دەبێت و هەرگیز كورد ناتوانێت بەرەنگاری پیلانگێڕییەكانیان بێتەوە. لەو دۆخە
كارەساتبارەدا، كە پێچەوانەكردنەوەی كارێكی نزیك لەمەحاڵ بوو، نەعرەتەی قارەمانانی
كوردایەتی كە خۆی لەبەیاننامەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا
بینییەوە، دوژمنانی لەخەونی لەناوبردنی كورد راچەڵەكاندو سەرلەنوێ ئومێدی
ئایندەیەكی گەشی بەخشییەوە میللەتەكەمان.
زۆری نەخایاند،
پاش یەك ساڵ، یەكێتی، جاڕی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی داو لەوێوە قۆناغێكی تری بەرگری
لە بوون و مافی گەلەكەمان دەستیپێكرد، كە دواتر بەخوێنی پیرۆزی رۆڵە بەئەمەكەكانی
یەكێتی دەیان داستانی مێژوویی تۆماركران و دوای ساڵانێك لەقوربانیدان و
كیمیابارانكردن و ئەنفال، بەهەماهەنگیی لەگەڵ لایەنەكانی نێو بەرەی كوردستانیدا،
یەكێتی لەڕاپەڕینی بەهاری 1991دا، شۆڕشی كوردستانی گەیاندە قۆناغێكی باڵاتر، ئەویش
سەردەمی حكومڕانی كوردو دامەزراندنی حكومەتی هەرێم بوو.
ئێستاش دوای 35
ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی خۆمان، بەهەموو لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانییەوە، پاش
چەندین هەورازو نشێو، خاوەنی هەرێمێكی دانپێدانراوی دەستورین كە یەكێتی قوربانی بێ
شوومارو رەنجی زۆری بۆ داوەو، دەكرێت لەڕێیەوە باشتر خزمەتی رۆڵەكانی گەلەكەمان
بكەین، پایەكانی دەوڵەتداریمانی پێ پتەوبكەین، قۆناغێكی پێشكەوتووتری
خۆبەڕێوەبەریی دەستپێبكەین، بەجۆرێك كە بتوانین بەرگەی ئاڵینگارییە نوێیەكان بگرین
و دۆستەكانمان بەردەوام بن لەپشتیوانیكردنمان. بێگومان، هەموو ئەوانەش بەیەكخستی
هەوڵ و تواناكانمان و یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و وەلانانی ناكۆكییە
لاوەكییەكان و دەربازبوون لەو چەقبەستنە سیاسییەی ئێستا بەدیدەهێنرێت كە ئەمەش
كارێكی مەحاڵ نییە ئەگەر هەمووان بەرۆحێكی بەرزی كوردایەتی و نیشتمانپەروەرانە
هەنگاوی بۆ بنێن.
جارێكی تر
پیرۆزبایی دامەزراندنی یەكێتی لە تەواوی خەڵكی كوردستان و رێبوارانی رێگای پیرۆزی
كوردایەتی دەكەم و هەمیشە سەرفرازبن.
شێخ جەعفەر شێخ
مستەفا
لێپرسراوی
ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
31ی ئایاری 2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

