riklam

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

کوردستان 12:34 PM - 2026-05-26
قوباد تاڵەبانی و نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت

قوباد تاڵەبانی و نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 26ی5ی2026، بە ئامادەبوونی تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لە دوای پێکهاتنی حکومەتی نوێی عیراق، دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

لە تەوەرێکی دیکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا کرا لە بوارە جیاوازەکاندا، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە کاری هاوبەشی زیاتر بکرێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket