riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ ئازادی لاوان: زۆرترین خزمەت بەگەنجانی وڵاتەکەمان بکەن

کوردستان 11:19 AM - 2026-05-26
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە یادی 27ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە رێکخراوەکە دەکات و چاوەڕوانیشە لەڕێی بیرۆکە و پلانی نوێوە لە بوارە جیاوازەکاندا زۆرترین خزمەت بە گەنجانی وڵاتەکەمان بکەن.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

لە یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەتاندا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو ئەندامانی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

بە گرنگی و پێزانینەوە لە کار و چالاکی رێکخراوەکەتان دەڕوانین و چاوەڕوانین لەڕێی بیرۆکە و پلانی نوێوە لە بوارە جیاوازەکاندا زۆرترین خزمەت بە گەنجانی وڵاتەکەمان بکەن، بۆ ئەم ئامانجە گەورەیەش بە هەموو شێوەیەک پشتیوانتان دەبین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket