riklam

مەکتەبى سکرتارییەت: چەمچەماڵ و چەمچەماڵییەکان بەشێکی گرنگی شۆڕشی نوێ بوون

کوردستان 10:25 PM - 2026-05-25
وێنەیەکى سەردانەکە راگەیاندنى مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

وێنەیەکى سەردانەکە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

چەمچەماڵ و چەمچەماڵییەکان بەشێکی گرنگی شۆڕشی نوێ بوون و یەکێتییەکی سەر راست و بەوەفای رێبازەکەی مام بوون .

ئەمڕۆ دووشەممە 25ى5ى2026 مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری چەمچەماڵ سەردانی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ مەدحەت عەلی محەمەد ناسراو بە ( مەدحەت قۆچەلی)یان کرد .

لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ مەدحەت قۆچەلی یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی و تەندروست باشیی زیاتر یان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی خەبات و تێکۆشانی چەمچەماڵ و چەمچەماڵییەکانیان کرد وەک بەشێکی کارا و کاریگەری شۆڕشی نوێ کە رژێمی بەعسی رووخاو بە هەموو توانای سەربازی خۆی نەیتوانی دەنگی دلێری خەباتگێڕەکانی ئەو شارە بێدەنگ بکات، هەڤاڵ مەدحەت قۆچەل - یش مەچەکێکی قایم و بەهێزی پێشمەرگە بوو بە دڵسۆزی و خەمخۆری لەناو هەڤاڵەکانیدا ناسرابوو ئەرکەکانی سەرشانی بە سەرکەوتووانە جێبەجێدەکرد، لەبەرامبەر ئەو خەباتە پاک و سەر راستانەدا ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی یەکێتییانە و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـ یان ئاڕاستەکراو پێزانینیان دەربڕی بۆ ئەو مێژووە گەش و درەوشاوەیە .

لایخۆیەوە، هەڤاڵ مەدحەت قەیچولی بەڕێزەوە لەسەردانەکەی رووانی و وتی: بەشانازییەوە وەک پێشمەرگە و بنەماڵەیەکی قوربانیدەر بەشێک بووین لەم کاروانی شۆڕشی نوێیە و بێدابڕان خەباتمان کرد بۆ رزگاری گەلەکەمان بە شانازییەوە پێشمەرگەی یەکێتی گەلەکەمان بووین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket