riklam

یەکێتی ژنان: ئامانجمانە ژنانی کورد بەباوەڕبەخۆبوونەوە بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ

کوردستان 03:41 PM - 2026-05-25
بەشێك لە خولەکە PUKMEDIA

بەشێك لە خولەکە

سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژنانی کوردستان لە پەیامێکیدا دوای ئەنجامدان و کۆتایی هاتنی یەکەمین خولی (پڕۆگرامی پێگەیاندنی ژنانی سەرکردە) رایگەیاند: ئامانجمانە ژنانی کورد بە باوەڕبەخۆبوونەوە بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ، بەبێ ئەوەی بەها جوانەکانی خێزان و کۆمەڵگەکەمان لەدەست بدەن.

لاڤە حیکمەت سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژنانی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ بەوپەڕی شانازییەوە، لەگەڵ دەرچووانی یەکەمین خولی (پڕۆگرامی پێگەیاندنی ژنانی سەرکردە) کۆبووینەوە، سوپاسێکی تایبەت بۆ زانکۆی سلێمانی، ئیلیت ئەکادیمی و مامۆستا بەڕێزەکان کە لەم کارەدا هاوبەشمان بوون، هەروەها پێزانینی زۆرم بۆ سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان.

وتیشی: ئامانجمانە ژنانی کورد بە باوەڕبەخۆبوونەوە بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ، بەبێ ئەوەی بەها جوانەکانی خێزان و کۆمەڵگەکەمان لەدەست بدەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket