riklam

21 حزبی کوردستانی لەڕۆژئاڤا: ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سوریا رەتدەکەینەوە

کوردستان 03:20 PM - 2026-05-25
نوێنەرانی 21 پارت و بزووتنەوەی سیاسی كورد لەڕۆژئاڤا ANHA

نوێنەرانی 21 پارت و بزووتنەوەی سیاسی كورد لەڕۆژئاڤا

كوردستان

نوێنەرانی 21 پارت و بزووتنەوەی سیاسی كورد لەڕۆژئاڤا، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سوریاو میكانیزمی تەرخانكردنی كورسی لەئەنجومەنەكە لەپارێزگای حەسەكە رەتدەكەنەوەو رایدەگەیەنن: ئەو پشكانەی بۆ كورد دیاریی كراون، رەنگدانەوەی داخوازی خەڵك نین و پێویستە دەستوورێكی نوێ دابڕێژرێت كە گەرەنتی هاوبەشیی و دادپەروەریی و دیموكراسی راستەقینە بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2026، نوێنەرانی 21 پارت و بزووتنەوەی سیاسی كورد لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەگای ئیدارەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەقامیشلۆ رایانگەیاند: ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سوریاو میكانیزمی تەرخانكردنی كورسی لەئەنجومەنەكە لەپارێزگای حەسەكە رەتدەكەینەوە، چونكە ئەو پشكانەی كە بۆ كورد لەڕۆژئاڤای كوردستان دیاریی كراون، رەنگدانەوەی داخوازی خەڵك نین.

ئاماژەیان بەوەشكرد: ئەو میكانیزمەی بۆ تەرخانكردنی كورسی لەئەنجومەنی گەلی سوریا دیاریی كراوە، جارێكی دیكە سیاسەتی پەراوێزخستن دووبارە دەكاتەوەو پێچەوانەی بنەماكانی دیموكراسی و هاوبەشی نیشتمانییە، جگە لەوەش عەقڵییەتی دەسەڵاتی تاكڕەوی دەسەپێنێت.

هاوكات نوێنەری ئەو 21 پارت و بزووتنەوەیە، رەخنەیان لەبەردەوامیی پڕۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافی لەناوچەكە گرت و رایانگەیاند: هەڵبژاردنی عەرەبێكی هاوردە، بەنوێنەری ناوچەی سەرێكانی بەڵگەی هەوڵدانە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەكە.

لەكۆتایی كۆنگرەكەشدا، داوای پەیڕەوكردنی پڕۆسەیەكی سیاسیی نەتەوەیی گشتگیریان كرد بۆ دامەزراندنی سوریایەكی دیموكراسی و فرەیی و لامەركەزی، هاوكات داوای ئەنجامدانی كۆنفرانسی نیشتمانی گشتگیریان كرد كەنوێنەری راستەقینەی هەموو پێكهاتەكانی سوریا لەخۆبگرێت، بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ قۆناغی راگوزەرو ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئازادو دادپەروەرانەو پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ داڕشتنی دەستوورێكی نوێ كە گەرەنتی هاوبەشیی و دادپەروەریی و دیموكراسی راستەقینە بكات.

ئەو پارت و بزووتنەوە سیاسییانەی كە ئیمزایان لەسەر ئەو بەیاننامەیە كردووە بریتین لە:

1- كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە)

2- پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە)

3- پارتی سەوزی دیموكرات

4- حزبی شیوعی كوردستان

5- پارتی دیموكراتی كوردستان – سوریا

6- پارتی دیموكراتی كوردی سوریا

7- پارتی چەپی كورد لە سوریا

8- پارتی گۆڕانی دیموكراتی كوردستان

9- بزووتنەوەی نوێبوونەوەی كوردستان – سوریا

10- سەندیكای زەحمەتكێشانی كوردستان – سوریا

11- بزووتنەوەی چاكسازی – سوریا 12. پارتی برایەتی كوردستان – سوریا.

13. پارتی دیموكراتی ڕۆژ لە سوریا.

14. بزووتنەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیك (TEV-DEM).

15. كۆنگرەی ئەستێرەكان.

16. پارتی خەباتی دێموكرات.

17. بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان – سوریا.

18. پارتی دیموكراتی كوردستان – ڕۆژئاوای كوردستان.

19. پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی كوردستان – سوریا.

20. بزووتنەوەی ڕیفۆرمخوازی سوریا.

21. پارتی لیبراڵی كوردستان.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket