مەکتەبى سیاسى یەکێتى: لاوان هەمیشە پێشەنگ و داینەمۆی تێكۆشان بوون
کوردستان 09:49 AM - 2026-05-25
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەى 27هەمین ساڵیادى دامەزراندنى رێکخراوى
ئازادى لاوانى کوردستان پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى سەرجەم لاوانى كوردستان دەكات و
رایدەگەیەنێت: لە كوردستاندا لاوان هەمیشە پێشەنگ و داینەمۆی تێكۆشان بوون، لە
دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەستپێكردنی شۆڕشی نوێشدا سەرقافڵەی ئەم
كاروانە بوون.
دەقى پەیامەکە:
لە یادی
دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستاندا
پیرۆزباییەكی
گەرم لەسەرجەم لاوانى كوردستان دەكەین و ئومێدی بەدیهاتنی هیوا و ئاواتەكانیان بۆ
دەخوازین
لە كوردستاندا لاوان
هەمیشە پێشەنگ و داینەمۆی تێكۆشان بوون ، لە دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان و دەستپێكردنی شۆرشی نوێشدا سەرقافڵەی ئەم كاروانە بوون ، لە مێژووی شۆرش
و بەرەنگاریدا لە پێناو بەدیهاتنی داواكانی گەلەكەماندا لاوان لەڕیزی پێشەوەی
گیانفیدایدا بوون .
هەرچەندە لەناو
كایەی سیاسی و حوكمڕانیدا یەكێتی هەمیشە بواری بۆ رۆڵ و بەشداری لاوان رەخساندوە ،
ئەمڕۆ و لەم یادەدا جارێكی تر پشتیوانی خۆمان بۆ كاراكردنەوەی زیاتری كارەكانتان دووپاتدەكەینەوە
كە بە پێی گۆرانكاریەكان و هاتنە پێشەوەی هەلومەرجی نوێ رێكخراوی ئازادیی لاوان بە
گوڕ و تینی نوێوە گەشە بە خۆی بدات لە پێناوی وەدیهاتنی ئومێد و خەونەكانی گشت
لاوانی كوردستان.
سڵاو بۆ رۆحی
پاكی ئەو لاوانەی بۆ رزگاری و ئازادی كوردستان گیانیان بەخشی.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

