دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی چین: دیالۆگ چارەسەری کێشەکان دەکات
کوردستان 05:36 PM - 2026-05-21
نوسینگەى راگەیاندنى دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی کۆماری میللیی چین لە
هەولێر جەختیان لەسەر گرنگیی دیالۆگی ستراتیژیی دوورمەودا بۆ چارەسەرکردنی کێشە
نێودەوڵەتییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەیی کردەوە.
ئەم هەڵوێستە لە میانی دیدارێکی رەسمیدا هات کە لە بارەگای مەکتەبی
سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا دەرباز
کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشوازی لە لیو جیون، کۆنسوڵی گشتیی
چین لە هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی ژانگ جیانشین کرد، کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی
دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عیراق و
ناوچەکە کۆبوونەوە.
تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی
دەرەنجامەکانی لووتکەی ئەم دواییەی پەکین، کە لە نێوان سەرۆکی چین شی جینپینگ و
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو، لایەنی چینی ئاماژەی بە پابەندبوونی
بەردەوامی پەکین کردووە بۆ بەکارهێنانی دیپلۆماسی وەک کەرەستەی سەرەکیی
یەکلاکردنەوەی قەیرانە گەورەکان لەسەر ئاستی جیهان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا پێگەی بڕیاری 2758ی نەتەوەیەکگرتووەکانیان
بەرز نرخاند، کە وەک بنەمایەکی یاسایی و نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی پرەنسیپەکانی
سەروەری و سەقامگیریی نێودەوڵەتی سەیر دەکرێت و لایەنەکان هاوڕابوون کە
لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر یاسا نێودەوڵەتییەکان، بناغەی پێوەندییەکانی پەکینە
لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا.
هەروەها هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی دێرینی نێوان حزبی شیوعی چین و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە، کە لەدێر زەمانەوە بناغەیەکی پتەوی هەیە و
زیاتر پەرەی پێ دەدەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

