كۆڕبەندی بەرگريی ئەسینا بەهاوبەشی كۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 02:23 PM - 2026-05-20
PUKMEDIA
كۆڕبەندی بەرگری ئەسینا لەپایتەختی یۆنان
كۆڕبەندی بەرگریی ئەسینا لەپایتەختی یۆنان دەستی بەكارەكانی كردو بڕیارە ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت، هاوكات كۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانی هاوبەشە لەكۆڕبەندەكەداو بڕیاریشە لەمانگی 11ی ئەمساڵدا لەشاری سلێمانی بۆ یەكەمینجار كۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانی بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە كۆڕبەندەكە لەلایەن كۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانییەوە بەڕێوەدەبرێت
كۆڕبەندی بەرگریی ئەسینا لە رۆژانی 20 و21ی5ی2026 لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەدەچێت و چەندین كەسایەتی ئەمنی و سیاسی و پەیوەندیداری بابەتەكان لەهەرێمی كوردستان و عیراق و جیهان بەشداری تێدا دەكەن.
كۆڕبەندەكە سەكۆیەك دەبێت بۆ بڕیاردەرانی كەرتی ئاسایش و بەرگریی كە گفتوگۆی جدی لەبارەی ئاستەنگە جیهانییەكانەوە بكەن، كە كۆڕبەندی ئەمساڵ گفتوگۆكانی تایبەت كردووە بەگۆڕینی جوگرافیای سیاسی، گۆڕانكاری تەكنەلۆجی و كارەكتەرەكانی داهاتووی ململانێكان.
كۆڕبەندی بەرگریی ئەسینا لەلایەن كۆمەڵێك هاوبەشی ستراتیژییەوە پشتگیری دەكرێت، كە خۆیان لە دامەزراوە رەسمییەكانی حكومەت و كەرتی پیشەسازی و كەسایەتییە سیاسییەكان دەبینێتەوە لەجیهاندا، ئەمەش گرنگی زیاتری بە كۆڕبەندەكە داوە.
لە یەكەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا كە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت 52 كەسایەتی جیهانی لە ئاستە جیاجیاكاندا بەشدارن، هاوكات لە دووەم رۆژی كۆڕبەندەكەدا 60 كەسایەتی و لایەنی پەیوەندیدار بەشداری لەكۆڕبەندەكەدا دەكەن.
وابڕیارە لەمانگی یانزەی ئەمساڵدا كۆڕبەندی (ستراتیجی سلێمانی) بۆ یەكەمینجار لەشاری سلێمانی بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە كۆڕبەندەكە لە لایەن كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی-یەوە بەڕێوەدەبرێت.
كۆڕبەندی بەرگریی ئەسینا بە سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری نیشتمانی یۆنان بەڕێوەدەچێت و سەكۆیەكی سەربەخۆ و ئاست بەرزە، كە تایبەتە بەگفتوگۆ ستراتیجییەكان لەبارەی بەرگریی و پەرەسەندنی جەنگ و رێگریكردن لەسروشتی پەرەسەندنی جەنگ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

