عەلی زەیدی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق راسپێردرا
عیراق 10:17 PM - 2026-04-27
ميدياكان
عەلی زەیدی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق راسپێردرا
چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدكردنی عەلی زەیدی، بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عیراقی راگەیاندو ستایشی هەڵوێستی نوری مالیكی و محەمەد شیاع سوودانی دەكات بۆ كشانەوەیان لەكاندید بوون، هاوكات سەرۆك كۆماریش داوا لەهێزە سیاسییەكان دەكات پشتیوانی لەعەلی زەیدی بكەن و هەماهەنگ بن بۆ جێبەجێكردنی ئەم شایستە دەستووریی و نیشتمانییە.
ئەمشەو 27ی 4ی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدكردنی عەلی زەیدی، بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عیراقی راگەیاند، چوارچێوەكەش لەڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە: لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ستایشی كارەكانی حكومەتیان كرد بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی رابردوودا، چونكە كارەكانی نیشتمانی و بەرپرسانە بوو لەڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابووری و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكاندا.
ئەوەشخراوەتەڕوو: سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستخۆشییان لەجێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت كرد، بەتایبەتی لەبواری گەشەپێدان و گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتییانی عیراق بە سیستمی سیاسی و هەڵبژاردن، كە لەڕێی بەشداریی فراوان لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی ئەم دواییەدا بە روونی دەركەوت.
چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: هەڵوێستە مێژوویی و بەرپرسیارانەكانی هەریەكە لە نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بەرز نرخێندران، بەهۆی كشانەوەیان لەكاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران و پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق.
راشیگەیاندووە: ئەم هەنگاوە دووپاتكردنەوەی پەرۆشیی ئەوانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نیشتمان و ئاسانكارییە بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی، هەروەها بۆ رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوەكو كاندیدێك هەڵبژێرێت كە مەرجە داواكراوەكانی تێدابێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران و لەگەڵ پێداویستی و ئاڵنگارییەكانی ئەم قۆناغەدا بگونجێت.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: دوای تاوتوێكردنی ناوی كاندیدەكان، عەلی زەیدی وەك كاندیدی فراكسیۆنی چوارچێوەی هەماهەنگی، وەكو گەورەترین فراكسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو هەڵبژێردرا.
هاوكات نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق، لەپۆستێكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند: بەڕێز عەلی زەیدی-مان راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، هەروەها داوا لەهەموو هێزە سیاسییەكان دەكەین پشتیوانی لێبكەن و لەگەڵیدا هەماهەنگ بن بۆ جێبەجێكردنی ئەم شایستە دەستووریی و نیشتمانییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

