نزار ئامێدى: دەبێت کەرکوک وەک مۆدێلی پێکەوەژیان و هاوبەشی بمێنێتەوە
کوردستان 11:08 PM - 2026-04-20
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک کۆمار
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق و محەممەد سەمعان کەنعان پارێزگاری کەرکوک
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیکرد لە محەممەد سەمعان کەنعان و فەرمانی
دیاریکردنی بە پارێزگاری کەرکوک پێشکەشکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێکەیدا.
لە میانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 20ى4ى2026 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو،
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی
پارێزگای کەرکوک و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکەدا،
هاوشان لەگەڵ ویستی هاووڵاتییان و بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوام، جەختیشیکردەوە
لە پێویستی هاریکاری نێوان دەزگا ناوخۆیی و حکومییەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی
و باشترکردنی بارودۆخی ژیان.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیكرد، بە دانانی پارێزگاری کەرکوک بەگوێرەی رێکارە دەستوورییەکان
و هاوتەریب لەگەڵ ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە سەقامگیریی پارێزگا و هاوسەنگیی پێکهاتە
جیاکان مسۆگەر دەکەن، دووپاتیشی کردەوە کە دەبێت ئیدارەی کەرکوک وەک مۆدێلی پێکەوەژیان و هاوبەشی بمێنێتەوە کە بەبێ
جیاوازی خزمەت بە هەموو دانیشتووانەکەی بکات.
لای خۆیەوە محەممەد سەمعان کەنعان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆمار
کرد بۆ ئەو متمانەیە، جەختیکردەوە کە دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە کار بکات بۆ خزمەتکردنی
پارێزگای کەرکوک و دانیشتوانەکەی بەبێ جیاوازی، هەروەها بۆ خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکانی
بۆ هێنانەدی سەقامگیری و دابینکردنی پێداویستی هاووڵاتییان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

